AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٦ ١٩:٣٤

بۆ زایۆنییەکان لە کرانە ئامانجی حەیفا و تلاڤیڤ تۆقاون؟

بۆ زایۆنییەکان لە کرانە ئامانجی حەیفا و تلاڤیڤ تۆقاون؟

لە وەڵامی دەستدرێژییەکانی ڕژیمی زایۆنی، کۆماری ئیسلامی ئێران لە هێرشێکی نوێدا ناوچە ستراتژییەکانی باکوور و ناوەندی سەرزەوینە داگیرکراوەکانیان کردۆتە ئامانج و ئەمە نیگەرانیی زۆری بەرپرسانی زایۆنیی بەدواوە بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیره"، لە کاردانەوە بە شەڕئاژۆیی و دەستدرێژییەکانی ڕژیمی زایۆنی، هێزی سەربازیی ئێران شەوی ڕابردوو لە هێرشێکی نوێ و وێرانگەردا، ناوچەگەلی ناوەندی و باکووریی ئەو ڕژیمە و لەوان حەیفا و تلاڤیڤی کردە ئامانجی هێرشی مووشەکی کە زیانێکی قورسی بۆ ئەو ڕژیمە بەدواوە بوو.

دیارە ئەگەر تلاڤیڤ ناوەندی گرنگی سیاسی و ئەمنیی ئیسرائیل و شوێنی فرۆکەخانەی بێنم گوریۆنە، ئەوا حەیفا ناوەندی ئابووریی ئەو ڕژیمەیە و بگرە سانسۆرێکی سەربازیی زیاتری بە نیسبەتی تلاڤیڤ لە سەرە، چونکە ئەگەرچی ئەو شارە تەنیا 75 تا 80 کیلۆمەتر لە تلاڤیڤ دوورە، بەڵام حەیفا هەڵگری ناوەندگەلێکی هەستیاری ئەمنی و ئابووریی وەک فرۆکەخانەی و پاڵاوگە و وزەخانەی کارەبا و دامەزراوەی بازان و هوماری ئامۆنیاکە و ئەگەر ئەو ناوەندانە بکرێن ئامانجی هێرشی مووشەکیی ئێران، ڕژیمی زایۆنی لەو کەرتەدا بە یەکجاری دەیدۆڕێنێ؛ کەرتێک کە هاوکات کاریگەریی بەرچاوی هەیە لە سەر وڵاتانێک کە لە بواری نەوت و وزەدا چالاک و هاوکاری ئەو ڕژیمەن.

News ID 55530

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha