AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٦ ١٧:٤٥

دەستگیریی تیمێکی ڕژیمی زایۆنی لە تاران/ 28 کەس گیراون

دەستگیریی تیمێکی ڕژیمی زایۆنی لە تاران/ 28 کەس گیراون

دوای پێوشوێن‌گرتنی هێزە ئەمنییەکانی ئێران چەندین باڵی چالاکی سیخۆری و ئۆپەراسیۆنیی ڕژیمی زایۆنی لە تاران دەستگیر کران و لە قەوارەی 15 دۆسیەدا ڕادەستی دادسەرای ئەمنیی تاران کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵێ مێهر، بە پێکهاتنی قەرارگای تایبەتی لە دادسەرای تاران و فەرمانی بەرپرسانی داد، هێزەکانی بێ‌ناوی ئیمام زەمان هەر لە سەرەتای هێرشەکانی ئیسرائیلەوە، دەستیان داوەتە هەڵمەتگەلێکی ستراتژیکی بۆ ناسینی تیم و باڵە هاوپەیوەندەکان بە دەزگای تیرۆریستیی ڕژیمی زایۆنی و لە ئەنجامدا 28 کەس لەوبارەیەوە تا ئیستا دەستگیر کراون کە لە قەوارەی 15 دۆسیەدا ڕادەستی دادسەرای ئەمنیی تاران کران.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژتی ڕابردوو فەرماندەی ئینتزامیی شاری ڕەی ڕایگەیاند کە لە دوو ئۆپەراسیۆنی جودا لە فەشافوویە 2 هاوکاری ناوخۆیی مووساد ناسران و دەستگیر کران و لەو کەسانە زیاتر لە 200 کیلۆگرام ماددەی تەقەمەنی و جیهزات و 23 درۆن و لانچێر و دەزگای ڕێنوێنی و کۆنتڕۆڵەر وێڕای دەزگای ئۆتۆمبیلی نەیسان گیرا و زەوت کراوە.

News ID 55532

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha