بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،"جاسم ئەلبەداوی"، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس، لە بەیاننامەیەکدا کە لە سۆشیال میدیا بڵاوی کردۆتەوە، ڕایگەیاند:ئەم گرووپە ئەمڕۆ دووشەممە، لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام دەدات.
کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتی "عەبدوڵڵا ئەلیەحیا"، وەزیری دەرەوەی کوەیت و سەرۆکی ئێستای ئەنجومەنی کەنداوی فارس، بە بەشداری وەزیرانی دەرەوەی گرووپەکە دەبێت.
ئەلبەداوی داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد کە بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن بۆ ئەوەی دەستبەجێ ئەم دەستدرێژییە ڕابگرن.
هەروەها داوای کرد ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ململانێ و گرژییەکان بکرێت کە دەتوانێت لێکەوتەیەکی مەترسیدار بۆ ئاشتیی ناوچەیی و نێودەوڵەتی هەبێت.
Your Comment