-
بە بۆنەی قوربانیانی رووداوی ئابادان
سبەینێ لە ئێران تازیەباریی گشتی ڕاگەیێندرا
بە پەسەند کرانی لە لایەن دەوڵەتەوە سبەینێ یەکشەمە لە ئێران بە بۆنەی قوربانیانی رووداوی ئابادان تازیەباریی گشتی ڕاگەیێندرا.
-
شێخ قەیس خەزعەلی:
تورکیا پیلانی بۆ داگیر کردنی عێراق داڕشتووە/ پەکەکە و ئەنقەرە هەماهەنگن
سکرتێری گشتیی عەسائبی ئەهلی حەق بە ئاماژە بەوەی کە هێزەکانی پەکەکە بە هەماهەنگی ئەنقەرە هاتوونەتە عێراق وتی: تورکیا پێلانی بۆ داگیر کردنی عێراق داڕشتووە.
-
هێزەکانی پاراستنی گەل:
13 سەربازی سوپای توركیا كوژراون و سێ سەربازیش برینداربوون
هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایگەیاند، لە چالاكیی هێزەکانی ئازادیی كوردستان 13 سەربازی سوپای توركیا كوژراون و سێ سەربازیش برینداربوون، هاوكات حەوت هێلیكۆپتەریش بە ئامانج گیراون و گورزیان بەركەوتووە.
-
مەسرور بارزانی:
حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەبێتە بەشێک لەچارەسەرکردنی قەیرانی وزەی جیھان
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دهڵێت، حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەبێتە بەشێک لەچارەسەرکردنی قەیرانی وزەی جیھانی بەپێی قەبارەی خۆی، بەڵام لەسەر حسابی ھیچ وڵاتێک نابێت.
-
سەعید مەموزینی:
پەکەکە لە هەرێمی کوردستان بووەتە هەڕەشەیەک بۆ هاووڵاتیانی هەرێم
ئەندامێکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان وتی: بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە لە هەرێمی کوردستان بووەتە مەترسیەک بۆ هاووڵاتیانی هەرێم چونکوو ئەم پارتە چالاکییەکانی وەکوو گرووپی تیرۆریستی.
-
هاوکات لەگەڵ بەڕێوەبردنی ئۆپراسیۆنی سەربازی
ئۆپراسیۆنی سەربازی و بەتاڵان بردنی دارستانەکانی کوردستانی تورکیا درێژەی هەیە
هاوکات لەگەڵ بەڕێوەبردنی ئۆپراسیۆنی سەربازی و قەدەغەی هاتوچۆ لە بەرزاییەکانی جوودی، بەتاڵان بردنی بێ وێنەی دارەکان لە دارستانەکانی کێوی جوودی و بەستا درێژەی هەیە.
-
ترسی جروزالم پۆست لە کاردانەوەکانی ئێران؛
ئێران چۆن تۆڵەی تیرۆری سەردار حەسەن سەیاد خودایی دەکاتەوە
بە پێی ڕاگەیاندنی ڕۆژنامەی ئیسرائیلی جروزالم پۆست، ئێران بەڵێنی داوە کە بەرپرسی تیرۆری سەردار خودایی بدۆزێتەوە و سوپای پاسدارانیش بەڵێنی تۆڵە کردنەوەی داوە.
-
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە:
لەگەڵ حکومەتی ناوەندی بەغدا بۆ دۆسیەی وزە هاوکاری دەکەین نەک هەولێر
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە جەختی کرد کە لە هەر بوارێکدا کە پێوەندیدار بە وزەی عێراقەوە بێت بەس لەگەڵ حکومەتی ناوەندی هاوکاری دەکەن.
-
پێش نوێژی هەینی نەجەف:
نزیک بوونەوەی پارتە کوردستانییەکان کاریگەری ئەرێنی لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ عێراق دەبێت
پێش نوێژی هەینی نەجەف بە پێشوازی لە نزیک بوونەوەی پارتە کوردستانییەکان، وتی: ئەو نزیک بوونەوە کاریگەری ئەرێنی لە سەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەبێت.
-
لیژنەیەکی پهرلهمانى عێراق:
هۆشداریی لەمەترسییەکانی درووستکردنی بەنداوی نوێ لەهەرێمی کوردستان دراوە
لیژنەیەکی پهرلهمانى عێراق هۆشداریی لەمەترسییەکانی درووستکردنی بەنداوی نوێ لەهەرێمی کوردستان دهدات.
-
ئەندامی پارتی دیمۆکراتی کوردستان:
قەیرانی سەرۆک کۆماریی عێراق دوای ڕێککەوتنی ئەم دواییەی پارتی و یەکێتی چارەسەر بووە
ئەندامی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە وتنی ئەوەی کە قەیرانی سەرۆک کۆماریی عێراق دوای ڕێککەوتنی ئەم دواییەی پارتی و یەکێتی چارەسەر بووە، وتی: نەتەوەیەکگرتووەکان پارتە کوردستانیەکانیان بەرەو چارەسەری ئەو قەیرانە هان داوە.
-
لە کێبڕکێیە نێدەوڵەتییەکانی ڕاکردن;
خانمە وەرزشوانی کوردستانی دوو میدالیای زێڕ و یەک زیوی بردەوە
بەرپرسی گشتی وەرزش و لاوانی کوردستان وتی: کەژان ڕوستەمی خاتوونی شیاوی ڕشتەی ڕاکردنی کوردستانی توانی دوو میدالیای زێڕ و یەک زیو بباتەوە.
-
سەرچاوە عێراقییەکان هەواڵیان دا؛
ئۆپراسیۆنی حەشدی شەعبی لە ئەنبار/ 3 تەکفیری کوژران
هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ئۆپراسیۆنیكدا لە پارێزگای ئەنبار توانیان 3 چەکداری تەکفیری داعش بکوژن.
-
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان:
چارەسەری کێشەی خۆڵبارینەکان یەکمایەتی کاری وەزارەتی دەرەوەیە
کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ دیپلۆماتەکانی ئێران لە بنکەی بنکەی ئەورووپیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ژێنێف بەڕێوە چوو.