ئێران چۆن تۆڵەی تیرۆری سەردار حەسەن سەیاد خودایی دەکاتەوە

بە پێی ڕاگەیاندنی ڕۆژنامەی ئیسرائیلی جروزالم پۆست، ئێران بەڵێنی داوە کە بەرپرسی تیرۆری سەردار خودایی بدۆزێتەوە و سوپای پاسدارانیش بەڵێنی تۆڵە کردنەوەی داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی ئیسرئایلی جروزالم پۆست ل ڕاپۆرتێکدا لەژێر ناوی "دوای تیرۆری هێزی سوپای پاسداران، ئێران چ بژاردەگەلێکی لەبەردەست دایە؟" بە پرسی شەهادەتی سەردار حەسەن سەیاد خودایی هیزی سپای پاسداران ئاماژەی کردووە؛ ڕووداوێک کە بە وتەی ئەو ڕٶژنامە لە ڕۆژی ڕووندا ئەنجام دراوە و کۆماری ئیسلامی ئێران بە بڵاو کردنەوەی وێنەی تەقینەوە، بەڵێنی تۆڵە کردنەوەی داوە. جروزالم پۆست دەستبەجێ ئەو پرسیارە سەرەکییەی هێناوەتە ئاراوە کە ئێران بەڕاستی چۆن تۆڵە دەکاتەوە؟

ئەو ڕاپۆرتە دانی پێداناوە کە تیرۆری بیرمەندانی ناڤۆکی و ئەفسەرانی پایەبەرزی سپا نەک نابەێتە هۆی ئەوەی کە ئێران دان بە لاوازی خۆیدا دابنێت بەڵکوو دەبێتە هۆی ئەستەم بوونەوەی یارییەکە لەلایەن تارانەوە. بەتایبەتی ئەوەی کە بە پێی ڕاپۆرتەکان لە ئەو بارەوە، ئیسرائیل یان جوولەکەکانی دەرەوەی فەلەستینی داگیرکراو ئەگەری لە پشت ئەو تیرۆرەوە بن.

بە پێێ نووسراو جرۆزالم پۆست، ئێران بەڵێنی داوە بەرپرسی تیرۆری سەردار خودایی بدۆزێتەوە و سوپای پاسدارانیش بەڵێنی تۆڵە کردنەوەی داوە. ئەمە بە ئەو واتایەیە کە ئێران ڕێگایەک بۆ کردەیی کردنەوەی هەڕەشەکان لە دژی ئیسرائیل دەدۆزێتەوە.

ئێران چ بژاردەگەلێکی بۆ تۆڵە کردنەوەی هەیە؟

ئەو ڕۆژنامە ئسیرائیلییە دوای قسە کدن لەسەر توان و هەڕەشەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئێران، بەدوای پێش بینی سیناریۆ و هەوڵە تۆڵە کردنەوەکانی ئێران باسی کردووە و جەخت دەکات کە ئێران بژاردەگەلێکی هەیە.

ئەو ڕاپۆرتە زیادی کرد کە تاارن لەم دواییەدا ناوچەی هەرێمی کوردستانی بە مووشەکی بالستیک کردە ئامانج. تاران ئەو شوێنەی کە لە نزیک هەولێر کردووەیەتە ئامانج، هاوپەیوەند بە ئیسرائیل دەزانێت و بەرپرسیارێتی ئەو هێرشانەشی گرتووەتە ئەستۆ.

ئێران دەمێکە پێی وایە کە هەرێمی کوردستان زیاتر لە تاران لە تێلاڤیڤەوە نزیکە و بە بۆنەی بازرانی و هۆکاری دیکەوە پێویستی بە ئەو ناوچە هەیە بەڵام پێی وایە کە ئەگەری هەیە ئیسرائیل لە ئەو ناوچە ئامادە بێت. کەواتە بە بەکارهێنانی مێدیا حکومی و نزیک لە حکومەتەکان جەخت دەکات کە داراییەکانی مووسادی ئیسرائیل لە عێراق هەیە. بەم پێیە تاران لە کاتی تیرۆری خوداییەوە، هەڕەشەی هێرشی لە هەرێمی کوردستان کردووە.

جروزالم پۆست ئەگەری هێرشەکەی ئێران بۆ سەر هەرێمی ناڕوون بەڵام بە بەڵگەوە دەزانێت چونکوو لە ڕوانگەی ئەو مێدیا ئیسرائیلییەوە، ئێران پێشتر لە میلیشیا شیعەکانی لە دەشتی نەینەوا بۆ کردنەو ئامانجی دامەزراوە نەوتییەکان لە نزیکی شاری کەلەک و شارەکانی دیکە وەکوو بنکەکانی تورکیا لە بەعشیقە بەکار هێناوە.

News Code 42181

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha