13 سەربازی سوپای توركیا كوژراون و سێ سەربازیش برینداربوون

هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایگەیاند، لە چالاكیی هێزەکانی ئازادیی كوردستان 13 سەربازی سوپای توركیا كوژراون و سێ سەربازیش برینداربوون، هاوكات حەوت هێلیكۆپتەریش بە ئامانج گیراون و گورزیان بەركەوتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی ئەنجامی چەند چالاكیەكی نوێی پەکەکە زانیاری وردی بڵاوكردەوە.

هەپەگە رایگەیاند: هەرێمەكانی پاراستنی مێدیا 39 جار بە چەكی كیمیایی بۆردوومان كراون و 33 جاریش بە فڕۆكەی جەنگی بۆردومانكران.

هەپەگە ئاماژەی بەوەكردووە لە ئەنجامی چەند چالاكیەك لە هەرسێ هەرێمەكانی زاپ و مەتینا و ئاڤاشین 13 سەربازی سوپای توركیا كوژراون و سێ‌ سەربازیش بریندار بوون.

ئەوەشی ئاشكرا كردووە لەو چالاكیانەی پەکەکە حەوت هێلیكۆپتەری دوژمن زیانیان بەركەوتووە.

News Code 42184

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha