تورکیا پیلانی بۆ داگیر کردنی عێراق داڕشتووە/ پەکەکە و ئەنقەرە هەماهەنگن

سکرتێری گشتیی عەسائبی ئەهلی حەق بە ئاماژە بەوەی کە هێزەکانی پەکەکە بە هەماهەنگی ئەنقەرە هاتوونەتە عێراق وتی: تورکیا پێلانی بۆ داگیر کردنی عێراق داڕشتووە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شێخ قەیس خەزعەلی سکرتێری گشتی بزووتنەوەی عەسائێب ئەهلی حەق لە بوونی زانیاری لەبارەی پیلانی دزێو و خراپەکارانەب گرووپێکی سیاسی کورد بە ئامانجی شەڕی ناوخۆیی لە عێراق هەواڵی دا.

خەزعەلی وتی: ئەم پیلانانە هاوینی ئەمساڵ جێبەجێ دەکرێت و لەمبارە زانیاری و دەنگی تەسجیل کراومان بە مەرجەعە دینیبەکان داوە.

وتیشی: ئەم گرووپانە راهێنراون و چەکیان پێدراوە تا لە دوو رێگای خۆپیشان دانی مەدەنی و تیرۆر و شەڕی چەکداری چالاکی بکەن.

زیادی کرد: هێزەکانی تورکیا ئەمرۆ نزیکەی 66 بنکەی سەربازیان لە عێراق هەیە و ئەنقەرە لە پەکەکە وەک بیانوو بۆ کردەوەی سەربازی لە عێراق بەکار دێنێت و تورکیا بۆ ئەوەی بیانووی ببێت بۆ پەلاماردانی عێراق پەکەکەی ناردووە.

News Code 42185

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =