کوردی سووریا بۆ سه‌ربه‌خۆیی چاوه‌ڕوانی یاسای نوێ بن

سه‌رۆک کۆماری سووریا ڕایگه‌یاند که‌ زۆربه‌ی کوردی سووریا بڕوایان به‌ سه‌ربه‌خۆیی نییه‌ و سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ده‌بێت چاوه‌ڕوانی یاسای نوێی سووریا بن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی میهر له‌ سپۆنتیک، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆک کۆماری سووریا ڕایگه‌یاند که‌ زۆربه‌ی کوردی سووریا بڕوایان به‌ سه‌ربه‌خۆیی نییه‌ و سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ده‌بێت چاوه‌ڕوانی یاسای نوێی سووریا بن.

سه‌رۆک کۆماری سووریا له‌مباره‌وه‌ زیادی کرد: سه‌ربه‌خۆیی باکووری سووریا ده‌توانێت له‌ کاتی شه‌ڕدا ڕابگه‌یه‌ندرێت، به‌ڵام له‌ سه‌رده‌می ئاشتیدا بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌بێت هۆکارێک ڕابگه‌یه‌ندرێت.

ئه‌و جه‌ختی کرد: له‌ ئێستادا سوپای سووریا توانی ئه‌وه‌ی نییه‌ که‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کان کۆنترۆڵ بکات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ کاتی ئاشتی هه‌رجۆره‌ شتێک وه‌ک سه‌ربه‌خۆیی، کۆنفدراسیۆن و هتد داوا بکرێت ده‌بێت ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ چوارچێوه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵاتدا جێبه‌جێ بکرێت.

ئه‌سه‌د له‌ کۆتاییدا وتی: هۆکاری ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه‌ که‌ سووریا وڵاتێکه‌ به‌ فه‌رهه‌نگ و زمان و ئاینی جۆراجۆره‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ ناکرێت ئه‌م چوارچێوانه‌ له‌ لایه‌ن به‌شێکه‌وه‌ به‌ ته‌نیایی جێبه‌جێ بکرێت، کوردی سووریا بۆ خودموختاری ده‌بێت چاوه‌ڕوانی یاسای بنه‌ڕه‌تی و دانوستانه‌کانی داهاتووی سووریا بن. لاشم وایه‌ که‌ زۆبه‌ی کوردی سووریا بڕوایان به‌ سه‌ربه‌خۆیی نییه‌.

News Code 9531

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =