به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆک کۆماری ئێران، ئه‌مڕۆ شه‌مه، ۵ی خاکه‌لێوه به سه‌ردانێک گه‌یشته شاری سنه و به ده‌یان پڕۆژه‌ی پیشه‌یی و ئابووری لە پارێزگای کوردستان کرده‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ساڵی ڕابردوودا زیاتر له ۲ هه‌زار و ۷۵۰ ملیار تمه‌ن له پارێزگای کوردستان سه‌رمایه‌دانه‌ری کراوه و به هۆی ئه‌م سهرمایهدانهریهوه زیاتر له ۶ هه‌زار هه‌لی کار له پارێزگای کوردستان ڕه‌خساوه.
له‌م نێوانه‌دا کردنه‌وه‌ی کارگەی پێترۆشیمی کوردستان و به‌رهه‌م هێنانی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌کان گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی ئه‌م پارێزگایه بوو که له لایه‌ن سه‌رۆک کۆماره‌وه به فه‌رمی ده‌ستی به کار کرد.
بیژه‌ن زنگه‌نه، وه‌زیری نه‌وتی ئێران له‌مباره‌وه وتی: پاش ئەوەی ئەم کارگەیە کەوتە گەڕ، ناوچه کوردنشینه‌کانی ئێران ده‌بنه سێهه‌مین جه‌مسه‌ری به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌کانی ئێران، له ئێستا کارگەی پێترۆشیمی مه‌هاباد، سنه، کرماشان و ئیلام سێهه‌مین جه‌مسه‌ری به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌کانی ئێرانن و ئه‌م زنجیره‌ش ده‌توانێ به ته‌واوی دۆخی ئابووری ڕؤژئاوای ئێران بگۆڕێت.
وه‌زیری نه‌وتی ئێران جه‌ختی کرد که سنه ۲ کاتژمێر له عێراق دووره و ئه‌مه‌ش ده‌توانێت ببێته باشترین هه‌ل بۆ په‌ره‌دان به هه‌نارده کردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌کانی ئێران له ڕێگه‌ی کوردستانه‌وه.
هه‌روه‌ها له‌م سه‌فه‌ره‌دا ئه‌م پڕۆژانه‌ش به فه‌رمی کرایه‌وه: کارگه‌ی به‌رهه‌م هێنانی ته‌گه‌ره‌ی ئۆتۆمبێلی بارز، کردنه‌وه‌ی زیاتر له ۱۸ کیلۆمه‌تر له شاڕێیانی باکوور - باشووری ئێران، ۳۰ کیلۆمه‌تر جاده و بانی گونده دووره‌کان، ڕاده‌ست کردنی ۹۰۰ خانوو بۆ چینی هه‌ژار، ده‌ست پێ کردنی پڕۆژه‌ی ئاودێری ئۆتۆماتیکی کشت و کاڵی بۆ ناوچه‌ی زێویه‌ی سه‌قز، کردنه‌وه‌ی پاڵاوگه‌ی زێربخانهی سرێش ئاوا، کردنه‌وه‌ی ئێزگه‌ی کاره‌بایی به توانای به‌رهه‌م هێنانی ۶۳ کیلۆ وات کاره‌با، کردنه‌وه‌ی به‌نداوی چارغ وه‌یسی سه‌قز، کردنه‌وه‌ی کارگه‌ی کۆنسانترهی ئاسنی کیمیا، کردنه‌وه‌ی کارگه‌ی کۆنسانترهی به‌ردی ئاسنی سه‌بای نوور و ده‌ست پێ کردنی هێڵی شهمهندهفەری هه‌مه‌دان - سنه - مه‌ریوان.
سه‌رۆک کۆماری ئێران سه‌باره‌ت به‌م پڕۆژانه وتی: ئه‌م پڕۆژانه له داهاتوویه‌کی نزیکدا په‌ره‌ی ئابووری باش به پارێزگاکه ده‌دات و ئه‌م پارێزگایه ده‌توانێت له ڕووی ئابووریه‌وه ئاڵ و گۆڕی بازه‌رگانی باشی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستانیش هه‌بێت، به تایبه‌ت کاتێک که هێڵی شهمهندهفەی هه‌مه‌دان- سنه ته‌واو ببێت، زۆر به ئاسانی ئه‌م هێڵه کوردستان و هه‌موو ئێران به کوردستانی عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و ده‌توانێت ببێته هۆی هه‌نارده کردنی که‌ل و په‌له ئێرانییه‌کان بۆ ناوچه‌که.
شایانی باسه که ئه‌مه یه‌که‌مین سه‌فه‌ری حه‌سه‌ن ڕۆحانی له ساڵی نوێی هه‌تاوییه.
Your Comment