به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له په‌یامێکی تویتێریدا دژ به پاگه‌نده‌کانی بنیامین نتانیاهۆ، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسڕائیل قسه‌ی کرد.
له‌م په‌یامه‌دا هاتووه: جارێکی دیکه بێنیامین نتانیاهۆ نه‌ک هه‌ر ڕاستییه‌کانی گۆڕی، به‌ڵکوو هاوکات دژ به ڕاستییه‌کانی ڕابردوو و ته‌نانه‌ت کتێبی پیرۆزی خودی جوولەکەکان بوختانی کرد.
ئه‌و له درێژه‌دا نووسی: به‌ڕاستی جێگه‌ی شه‌رمه‌زارییه که ده‌مارگرژی و ڕەگەزپەرەستی به ئاستێک گه‌یشتووه که دژی خه‌ڵکی ئێران وه‌ها و به ئاشكرا بوختان و درۆ دروست دکه‌ن، ئه‌ویش ئه‌مه له حاڵێک دایه که خه‌ڵکی ئێران به پێی مێژوو و خودی ته‌وڕات ۳ جار جوولەکەکانیان له ناوچوونی ته‌واو ڕزگار کردووه.
کتێبی ئه‌سته‌ر ده‌ڵێت که چۆن خه‌شایارشا له وه‌ها ڕۆژێکدا یه‌هوودییه‌کانی له پیلانی هامان ڕزگار کرد، دیسان له سه‌رده‌می کورش، پاوشای ئێران جوولەکەکانیان له ده‌ستی بابلییه‌کان ڕزگار کرد و هه‌ر له‌م دواییه و له کاتی شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی که ئه‌رووپا جوولەکەکانیان کۆمه‌ڵکوژ ده‌کرد، به ده‌یان هه‌زار یه‌هوودی په‌نایان بۆ خاکی ئێران هاورد.
شایانی باسه که سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسڕائیل چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا ڕایگه‌یاند که ئێرانییه‌کان له مێژوودا جوولەکەکانیان کۆمه‌ڵ کوژ کردووه، به‌ڵام ئه‌و ئاماژه‌ی به چۆنیه‌تی ڕووداوه‌که یان هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی مێژوویی ئه‌م پاگه‌نده‌یه نه‌کرد.
Your Comment