به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له گیزمۆدۆ، ئه‌م ماده نوێیه تاکوو ئێسته دروست نه‌کراوه، به‌ڵام زانایان ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان پێشبینی کرد بوو که به زوویی به‌رهه‌م بێت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، دروست کردنی ئه‌م ماده‌یه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که مێگناتیسی زۆر به‌هێز له قه‌باره‌ی بچووکدا دروست بکرێت و ئه‌مه‌ش ده‌توانێ کاریگه‌ری به‌رچاو بکاته سه‌ر که‌رتی گواستنه‌وه و گه‌یاندن و له ئاستێکی به‌رفراواندا ده‌توانێت کار ئاسانی بکات.
ڤۆلفگانگ کێترل له‌مباره‌وه ده‌ڵێت: ئه‌م ماده‌یه هه‌م زۆر خۆگره، هه‌م تایبه‌تمه‌ندی ماده‌ی شله‌مه‌نی هه‌یه، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر تۆ شله‌مه‌نیه‌ک وه‌ک قاوه بشێوێنیت ئه‌وه تاکوو ئه‌به‌د هه‌ر له حاڵی شێوانندا ده‌مێنێته‌وه و له وزه‌ی خولانه‌وه ناوه‌ستێت.
دروست کردنی ئه‌م ماده به‌ستوو و خۆگره به شێوه‌ی له‌یزری و هاڵاوی گازه‌کان ئه‌نجام ده‌بێت و دواجار ئه‌تۆمه‌کانی سهدیۆم له پله‌ی نانۆکلۆینی فریز ده‌کرێن.
له لایه‌کی دیکه‌وه چه‌ند زانایه‌کی نه‌مسایش ڕایانگه‌یاندووه که که ئه‌وانیش سه‌رقاڵی دروست کردنی ماده‌یه‌کن که هاوشێوه‌ی MITه، به‌ڵام کارامه‌یی جیاوازی هه‌یه.
Your Comment