به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، جان کری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا دوێنێ و دوای یه‌ک ساڵ تێپه‌ڕ بوون به سه‌ر جێبه‌جێ کردنی به‌رجام له ۱۶ ژانڤییه‌ی ساڵی ۲۰۱۶ی زاینی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌مباره‌وه بڵاو کرده‌وه.
جان کری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی باراک ئۆباما له په‌یامه‌که‌ی خۆیدا ئاماژه‌ی دا که ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی ۱۴‌ی جولای ۲۰۱۵ له نێوان ئێران و وڵاتانی ۵ کۆ یه‌ک، ناسراو به به‌رجام بابه‌تێکی گرنگه.
ئه‌و له درێژه‌دا نووسی: به‌رجام "لێک تێگه‌یشتنێکی مێژووییه"، ئه‌م ڕێککه‌وتنه ده‌توانێت به‌ر به دروست کردنی بۆمبی ناڤۆکی له ئێران‌دا بگرێت.
ئه‌و له به‌شێکی دیکه له په‌یامه‌که‌ی زیادی کرد: ئاژانسی ناوڤۆکی نێونه‌ته‌وه‌یی سووره له سه‌ر ئه‌وه‌ی که تاقی کردنه‌وه‌ی سه‌خت له سه‌ر ئێران ئه‌نجام بدات و ئه‌مه‌ش دڵنیامان ده‌کاته‌وه که ئه‌م ڕێککه‌وتنه ده‌توانێت درێژه‌ی هه‌بێت.
جان کری به بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌م بابه‌ته بکات که وڵاته‌که‌ی یاسای گه‌ماڕۆکانی سه‌ر ئێرانی درێژ کردووه‌ته‌وه، وتی: هه‌موو لاینه‌کان پێبه‌ند بوون به به‌رجام و به‌ڵێنه‌کانی خۆیان جێبه‌جێ کردووه.
ئه‌م سیاسهتهمداره ئه‌مریکاییه زیادی کرد: به‌رجام به بێ ئه‌وه‌ی یه‌ک فیشه‌ک بته‌قێت یان یه‌ک سه‌رباز ڕه‌وانه بکرێت، مه‌ترسییه‌کی ناڤۆکی لاناو برد.
Your Comment