به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، له‌م کۆنسێرته عیرفانییه که له دوای چه‌ندین ساڵ دووری په‌یام عه‌زیزی له کۆنسێرتی زیندوو به‌ڕێوه چوو، کاتژمێر ۱۲‌ی شه‌و له هۆڵی که‌نداوی فارسی نیاوه‌رانی تاران به‌ڕێوه چوو، له‌م کۆنسێرته‌دا لاینگره‌کانی په‌یام عه‌زیزی له شاره‌کانی ورمێ، مه‌هاباد، سه‌رده‌شت، پاوه، کرماشان، ڕه‌شت، عهنبهران و سنه به‌شداریان کرد بوو.
په‌یام عه‌زیزی ساڵی پێشوو به هاوڕێی سامی یوسف گۆرانی بێژی ناسراوی جیهانی ئیسلام کاسێتی به‌ره‌که‌تیان بڵاو کرده‌وه که فرۆشێکی جیهانی زۆر باشی هه‌بووه، له‌م کاسته‌دا ملۆدی یا ڕهسوڵوڵا، موسوڵمانان، موسوڵمانان ئه‌مه که‌ی حاڵه و شێعره‌کانی مامۆسیا شێخ عه‌بدولڕه‌حمانی خالس تۆمار کراوه. له کۆنسێرته‌که‌ی دوێنێ دوو ملۆدی ئه‌م کاستهش وه‌ک کاری نوێ پێشکه‌ش کرا.
له‌م کۆنسێرته‌دا ئه‌م چه‌ند کۆپڵه‌یه له لایه‌ن په‌یام عه‌زیزیه‌وه پێشکه‌ش کرا: باقودسیان، موسوڵمان، له ده‌ستی عه‌شق، شه‌قامی مه‌حه‌به‌ت، یا ڕهسوڵوڵا نه‌زه‌رێک فه‌رموو، ئه‌ڵا مه‌ده‌د، یا ڕهسوڵوڵا یا شای مه‌دینه، یا ڕهسوڵوڵا ده‌خیل و یار ده‌ڵێت ئه‌ڵا.
هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندان فه‌ردین لاهورپور (نه‌ی)، مورتزا سهنائهعی (نه‌ی) حه‌سه‌ن میکانیکی (نه‌ی)، حسه‌ین قاسم زاده (نه‌ی و سنهتور)، سابیر نه‌زه‌رگاهی (تار)، ئه‌مین گوڵوستانی (عود)، بێهروز قه‌هاری (ده‌ف)، ئه‌مین دادوه‌ری (ده‌ف)، سیاوه‌ش عه‌بدی (ده‌ف) و عه‌لیڕه‌زا موسه‌دقی (تهبڵ و دمه‌ک) هاوڕێی په‌یام عه‌زیزیان کرد بوو.
Your Comment