به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، په‌یام عه‌زیزی به هاوڕێی گرووپی با قودسیان به‌شداری فستیڤاڵی مۆسیقای فه‌جر له تاران ده‌کات.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، بڕیار وایه ئه‌م هونه‌رمه‌نده کورده له فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌ی مۆسیقای فه‌جر چه‌ند کۆپله گۆڕانی کوردی و فارسی به ناوه‌ڕۆکی عیرفانییه‌وه پێشکه‌ش بکات.
کۆنسێرته‌که‌ی په‌یمام عه‌زیزی ڕۆژی ۲۴ی به‌فرانبار له هۆڵی که‌نداوی فارس له نیاوه‌رانی تاران به‌ڕێوه ده‌چێت، کاستی با قودسیان ساڵی پێشوو ڕه‌وانه‌ی بازاڕی مۆسیقا کراوه و له ئێستادا له سه‌ر ماڵپه‌ڕی تیڤاڵ (www.tiwall.com) بۆ فرۆش دانراوه.
له‌م کۆنسێرته‌دا هونه‌رمه‌ندان، فه‌ردین لاهورپور (نه‌ی)، مورتزا سه‌نایه‌عی (نه‌ی)، حه‌سه‌ن میکانیکی (نه‌ی)، حسه‌ین قاسم زاده (سه‌نتور)، سابیر نه‌زه‌رگاهی (تار)، ئه‌مین گوڵستانی (عود)، به‌هرۆز قه‌هاری (ده‌ف)، ئه‌مین داوه‌ری (ده‌ف)، سیاوش عه‌بدی (ده‌ف) و عه‌لیڕه‌زا موسه‌دقی (دمه‌ک) هاوڕێی هونه‌رمه‌ند په‌یام عه‌زیزی ده‌که‌ن.
شایانی باسه که کۆنسرتهکهی په‌یام عه‌زیزی به چوار زمانی کوردی، فارسی، تورکی و عه‌ره‌بی به‌ڕێوه ده‌چێت.
په‌یام عه‌زیزی دوو ساڵ به‌ر له ئێستا کاستی "باره‌گای" به هاوکاری ئه‌رسه‌لان کامکار ڕه‌وانه‌ی بازاڕی مۆسیقا کرد و ئه‌م کاسته له ئێستادا پڕفرۆش ترین کاستی ئه‌م گۆرانی بێژه کورده‌یه.
Your Comment