به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، دوای ئه‌وه‌ی جۆن باس باڵوێزى ئه‌مريكا له ئه‌نقه‌ره ره‌تيكرده‌وه، ئه‌مريكا راسته‌وخۆ یارمه‌تی سه‌ربازى كوردى سووريا کردبێت، ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی نووسی: به گوێره‌ى زانياریهکان که ده‌ستیان که‌وتووه ئه‌مريكا چه‌ند بارهه‌ڵگرێك چه‌كى ره‌وانه‌ى ده‌وروبه‌رى حه‌سه‌كه له باكوورى سووريا كردووه.
ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوودا ئه‌وه ۳يهم جاره ئهمريا له رێى وشكانى و ئاسمانييه‌وه چه‌كوچۆڵى سه‌ربازى راده‌ستى يه‌په‌گه ده‌كات.
ئه‌وه‌شى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه هه‌مان ئه‌و رۆژه‌ى باڵوێزى ئه‌مريكا ره‌تيده‌كرده‌وه یارمه‌تی سه‌ربازى يه‌په‌گه بكه‌ن، فڕۆكه‌يه‌كى ئه‌مريكايى گه‌يشتووه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ى رمێلان و چه‌كى گه‌ياندووه‌ته هێزه‌كانى يه‌په‌گه.
ڕاشگه‌یێندراوه که به‌شێكى ئه‌و چيك وو چۆله له رێگه‌ى هێليكۆپتهرهكانى سوپاى ئه‌مريكاوه به ناوچه‌كانى ديكه‌ى سووريادا دابه‌شكراون.
پێشتر سه‌رۆكى كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياندبوو، به‌ڵگه‌ى ڤيديۆييان له‌به‌ر ده‌سته كه ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش هه‌ردوو رێكخراوى يه‌په‌گه و داعش پڕ چه‌ك ده‌كه‌ن.
بۆچوونی ئێوە