به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له ڕۆیتێرز، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا دوای ته‌قینه‌وه‌که‌ی دوێنێی شاری قه‌یسه‌ریه که بووه هۆی کوژران و بریندار بوونی ژماره‌یه‌ک پۆلیس، په‌که‌که‌ی تۆمه‌تبار کرد.
ئه‌ردۆغان به ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌ک وتی: به‌رپرسیاری ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه گرووپی په‌که‌که‌یه.
شیاوی ئاماژه‌یه که به‌یانی دوێنێ شه‌مه ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژ کراو به کاروانیکی پۆلیس له به‌رده‌م زانکۆی ئه‌رجیسی شاری قه‌یسه‌ریه‌دا ته‌قیه‌وه و بووه هۆی کوژرانی ۱۳ که‌س و برینداربوونی ۴۸ که‌سیش.
Your Comment