به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سپۆنتیک، مه‌ولود چاوش ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا پاگه‌نده‌ی کرد که لانی که‌م یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی که ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی شاری ئه‌سته‌نبۆڵ ئه‌نجام داوه خه‌ڵکی وڵاتی سووریایه.
ڕۆژی ده‌ی دێسامبه‌ر دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له ناوه‌ندی شاری ئه‌سته‌نبۆڵ ڕووی دا و له‌م دوو ته‌قینه‌وه‌دا ۲۹ که‌س کوژران و ۱۶۶ که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
گرووپی هه‌ڵۆکانی ئازادی کوردستان به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ی له ئه‌ستۆ گرتووه.
ئاژانسی ئاناتۆلی تورکیا له زاری چاوش ئۆغڵووه‌وه نووسی: یه‌کێک له خۆکوژه‌کانی هێرشه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌ستانبۆل خه‌ڵکی سووریایه و من ئه‌م بابه‌ته‌م به په‌یه‌وه‌ندییه‌کی تهلهفوونی به جان کری ڕاگه‌یاند.
شایانی باسه که ده‌وڵه‌تی تورکیا په‌که‌که‌ی تاوانبار کردووه که ده‌ستی له‌م ته‌قینه‌وه‌دا بووه و په‌که‌که ڕه‌تی ده‌کاته‌وه که په‌یوه‌ندی به گرووپی هه‌ڵۆکانی ئازادی کوردستانه‌وه بێت، تورکیا هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌دات تاکوو په‌یه‌ده به گرووپێکی تیرۆریستی بناسێنێت و به‌م جۆره بتوانێت شه‌ڕی کوردی سووریاش بکات.
Your Comment