به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له کاناڵی سومرییه نیوز، هادی عامری، سکرتێڕی گشتی ڕێکخراوی به‌در به ئاماژه به ئۆپراسیۆنه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له به‌ره‌ی ڕۆژئاوای موسڵ، وتی: ئاماده بوونی حه‌شدی شه‌عبی له ڕۆژئاوای موسڵ بۆ ئه‌وه‌یه که به باشی گه‌ماڕۆی داعش بدرێت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌و زیادی کرد: ئێمه له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌کانی عێراق ڕێککه‌وتووین که نه‌چینه ناو موسڵ، پێشمه‌رگه‌ش هه‌روه‌ها ناچێته ناو موسڵ.
عامری هه‌ر له‌مباره‌وه وتی: چوونی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ناو شاری موسڵ و شه‌ڕی ناو شاره‌که په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه که شه‌ڕه‌که چۆن بچێته پێشه‌وه.
سکرتێڕی گشتی ڕێکخراوی به‌در سه‌باره‌ت به‌م پرسیاره که حه‌شدی شه‌عبی بۆچی له سنووره‌کانی سووریا نزیک بووته‌وه وتی: ئه‌رکی ئێمه ئازاد کردنی عێراقه و بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه‌ش ئه‌گه‌ر پێویست بکات و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌کانی عێراق فه‌رمان بدات، ده‌چێنه سووریاش. ئێمه له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن تاکوو ئه‌و کاته‌ی داعش به ته‌واوی له سووریاش بنه‌بڕ نه‌بێت، عێراق هه‌ر له ژێر مه‌ترسیدا ده‌بێت.
Your Comment