بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتێکی هەواڵی کە میدڵ ئیست نیوز بڵاوی کردۆتەوە، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا ڕایگەیاند کە لە چوارچێوەی هاوکاری ئەمنیی نێوان ئێران و عێراق، هەردوولا لە میانی کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی ئاسایش، بە ئامادەبوونی وەفدێکی ئێرانی و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ڕێککەوتوون کە "گرووپە جوداخوازە کوردە ئێرانییەکان" لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەربکەن یان ڕادەستی ئێران بکەن.
ئالی ئەلسادق ئاماژەی بەوەشکرد، لە چوارچێوەی هاوکارییە ئەمنییەکانی نێوان ئێران و عێراق، هەردوولا لە کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی ئاسایشدا، بە ئامادەبوونی شاندێکی ئێرانی و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ڕێککەوتن لەسەر دەرکردنی گرووپە کوردییەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستانی عێراق یان ڕادەستی ئێران.
Your Comment