AP ١٤٠٥ خەرمانان ٢٣ ١٣:٢٣

بەقایی: ئێران بە هیچ لەونێک دەستی لە گۆڕانکارییەکانی یەمەندا نییە

بەقایی: ئێران بە هیچ لەونێک دەستی لە گۆڕانکارییەکانی یەمەندا نییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە پاگەندەی ئەتۆمیی گرۆسی لە دژی ئێران وتی: ئەوان قسە دەکەن وەک ئەوەی فایلێکی نهێنی دۆزرابێتەوە؛ لە کاتێکدا لە واقیعدا ئێمە ڕووبەڕووی "ئاژاوەین لە سەر هیچ و پووچ" .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەیدا، بە ئاماژەدان بە سەفەری ئەم دواییەی بۆ لامێرد، ستایشی خەڵکی ئەم شارە و بنەماڵەی شەهیدان و بریندارەکانی تاوانی ئەمریکای کرد و وتی: ئەوەی لە نزیکەوە لە لامێرد شاهیدی بووین، لە دەرەوەی ئەو خەیاڵە بوو کە پێشتر لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکانەوە هەمانبوو، و توندی ئەو دڕندەییەی کە لەم تاوانەدا بە کار هێنرابوو لەگەڵ هیچ ستاندارد و بنەمایەکی مرۆیی ناگونجێت”.

وتیشی: لە یەکەم ڕۆژی دەستدرێژی سەربازی ئەمریکا و زایۆنیستەکان بۆ سەر ئێران، هەمان ڕۆژ کە تاران و زۆرێک لە شاری دیکە لەوان میناب و قوتابخانەی شەجارە تەیبە کرانە ئامانج، نزیکەی دوو هەزار کیلۆ تەقەمەنی لە ماوەی ٣٥ چرکەدا بە ئاسمانی شاری لامێرددا تەقیەوە.

بەقایی بە ئاماژەدان بە قوربانیانی ئەو هێرشە ڕایگەیاند: لە کاتی ئەم هێرشانەدا ٢١ کەسی بێتاوان شەهید بوون کە هاووڵاتییەکی ئەفغانی بوو، هەروەها ئازار و مەینەتی قوربانیانی ئەم ڕووداوە وەسف ناکرێت.

بەقایی ڕایگەیاند: درێژەی شەڕ لە ناوچەکەدا تەنیا یەک براوەی هەیە و ئەویش ڕژێمی زایۆنیستییە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە جەختی لەوە کردەوە کە بڕیاردان لە بواری سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی نەتەوەیی یەک فاکتەر نییە و وتی: ناکرێ تەنیا لەسەر بنەمای یەک فاکتەری بڕیار لەسەر پرسە هەستیار و ئاڵۆزەکانی ئاسایشی نیشتمانی بدرێت، وەک هەڵاوسانی نرخی نەوت”.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە ڕەخنەگرتن لە ئەدای وەزارەتی دەرەوە، ڕایگەیاند: هەمووان دەزانن کە بڕیاردان لەسەر سیاسەتی دەرەوە و پرسەکانی ئاسایشی نیشتمانی یەک فاکتەری نییە، و ناتوانین بڕیار لەسەر پرسە زۆر هەستیار و ئاڵۆزەکانی پەیوەست بە ئاسایشی نیشتمانی وڵات بدەین تەنها لەسەر بنەمای یەک فاکتەری.

ئاماژەی بەوەشکرد: نابێت کردەوە لۆژیکی و پێشکەوتووەکانی خۆمان بخەینە ژێر پرسیارەوە بەهۆی ئەو کارە خراپە لەبەرچاو گیراوەکان یان ناپاکیی ئەوانی تر.

هیچ دەستوەردانێک لەلایەن ئێرانەوە لە پرسە پەیوەندیدارەکانی یەمەندا نییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، جەختی لەوە کردەوە کە ئێران دەستێوەردان ناکات لە پێشهاتەکانی پەیوەندیدار بە یەمەن، وتی: وەک وڵاتێک کە گرنگی بە بارودۆخی ناوچەکە دەدەین، دەزانین کە هەندێک لایەن بارودۆخی ئێستا دەقۆزنەوه بۆ ئەوەی ناکۆکی و دووبەرەکییەکانی نێوان وڵاتانی ئیسلامی توندتر بکەن.

ئیسماعیل بەقایی لە درێژەی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەیدا ڕایگەیاند: نابێ بەیاننامەی ڕوونی هەڵوێستەکانی ئێران وەک دەستوەردان لە پرسی یەمەندا هەژمار بکرێت، یەمەنییەکان خۆیان بڕیار دەدەن، ئەنساڕوڵایش پارتێکی سەربەخۆی یەمەنە کە بڕیارە پێویستەکان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی و قازانجی خۆی دەدات.

News ID 60423

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha