بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەهیدکردنی پاسەوانی سنووری سەر بە فەوجەکەی سنووری چاڵداران لە تێکهەڵچوونێک لەگەڵ چەکدارانی گرووپی پەکەکە ڕاگەیێندرا.
فەرماندەی پاسەوانی سنووری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا وتی:
ماوەیەک لەمەوبەر لە تێکهەڵچوون لەگەڵ چەکدارەکانی تاقمی پەکەکە لەسەر سنوورەکانی چالداران ڕوویدا کە تێیدا ستوان یەکەم "حسێن ڕەسووڵی" لە هێزەکانی پاسەوانی سنوور بە سەختی بریندار بوو.
دوای چەند ڕۆژێک لە چارەسەرکردن لە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکانیەوە شەهید دەبێت.
ڕاشیگەیاند کە هێزەکانی پاسەوانی سنوور بە بەرخۆدانێکی بەهێز سەرکەوتوو بوون لە کوشتنی دوو چەکداری ئەم گرووپە.
Your Comment