AP ١٤٠٥ جۆزەردان ٢١ ٠٤:٠٤

گەرووی هورموز بە تەواوەتی داخرا

گەرووی هورموز بە تەواوەتی داخرا

بارەگای ناوەندیی حەزرەتی خاتەمولئەنبیا ڕایگەیاند: گەرووی هورموز بە تەواوەتی داخرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

بارەگای ناوەندیی حەزرەتی خاتەمولئەنبیا (د.خ) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لە درێژەی خراپییەکانی ئەمریکای تاوانبار و بە لەبەرچاوگرتنی سەرەتای هێرشەکانی سوپای دەستدرێژکاری ئەو وڵاتە بۆ سەر هەندێک ناوچەی باشووری پارێزگای هورمزگان، لەم ساتەوەختەوە بە هۆی نائەمنی ناوچەکە، گەرووی هورموز دادەخرێت بۆ هاتوچۆی هەموو جۆرەکانی کەشتیەکان، لەوانەش نەوتهەڵگر و کەشتییە بازرگانییەکان، و هەر هاتوچۆیەک.

ئەم لێدوانە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئیدیعای ئەمریکا کە کەشتی بە گەرووی ئاماژەپێکراودا تێپەڕیوە ڕەتدەکرێتەوە.

بارەگای ناوەندیی حەزرەتی خاتەم ئەلئەنبیە هەروەها لە ڕاگەیێندراوێکی دیکەدا ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وەڵامێکی یەکلاکەرەوە دەدەنەوە بۆ هەر دەستدرێژییەکی دەستدرێژکار و سوپای تیرۆریستی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.

News ID 59698

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha