AP ١٤٠٥ جۆزەردان ١٧ ١١:٣٠

پێکهێنانی هاوپەیمانی بۆ دژایەتی ئێران شکستی هێنا

پێکهێنانی هاوپەیمانی بۆ دژایەتی ئێران شکستی هێنا

ڕۆژنامەی عیبری دانی بە شکستی پڕۆژەی بنیاتنانی هاوپەیمانی دژ بە ئێران لە لایەن ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیدا نا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی مەعاریو بە زمانی عیبری لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە درێژەدان بەو شەڕە بەم شێوەی ئێستای نەک هەر بەرەو سەرکەوتنمان نابات، بەڵکوو ئیسرائیل بەرەو کۆڵی و زەلکاوێک پاڵ دەنێت.

بنیامین ناتانیاهۆ هیچ دەستکەوتێکی بەدەست نەهێناوە و پێگەی لە نێو بڕیاردەرانی دەوروبەری ترامپ لاواز بووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە واقیعەکە سادەیە؛ هیچ چانسێک نییە بۆ سەرکەوتن لە شەڕێکی فرەلایەنەدا. ئەو هاوپەمانێتییەی ئیسرائیل به هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی دیکه ، هەوڵی دروستکردنی دژ به ئێرانی ده دا، ئه نجامی خوازراوی به ده ست نەهێنا. لە کاتێکدا ئێمە سەرقاڵی شەڕی پەرتبوونین، هاوپەیمانییە ستراتیژییە مەترسیدارەکانی وەک تورکیا و میسر و هەروەها پاکستان و سعودیە پێکدەهێنرێن.

ڕاپۆرتەکە زیاتر جەخت لەوە دەکاتەوە کە تاکە ڕێگای دەربازبوون لەم چەقبەستووە، ڕاگرتنی ململانێیە لە هەموو بەرەکاندا. پێویستە دەسەڵاتی سیاسی و سەربازی بگۆڕێت.

News ID 59651

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha