AP ١٤٠٥ گوڵان ٢٦ ١٩:٠٦

ڕاوێژکاری ڕێبەری ئێران هەڕەشە دەکات ؛ هاشتاگ ئیمارات و کوەیت!

ڕاوێژکاری ڕێبەری ئێران هەڕەشە دەکات ؛  هاشتاگ ئیمارات و کوەیت!

ڕاوێژکار و یاریدەدەری ڕێبەری باڵای ئێران نووسیویەتی: وەڵامی کۆماری ئیسلامی بۆ بنکە بەکرێگیراوەکانی سەنتکۆم لە شەڕی ئەم دواییەدا تەواو نەبوو، بەڵام ئەم دان بە خۆگرتنە بە دڵنیاییەوە هەمیشەیی نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەممەد موخبەر، ڕاوێژکار و یاریدەدەری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە لاپەڕەی خۆی لە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئاماژەی بە پێشهاتە سیاسییەکانی ئەم دواییەی کەناراوەکانی کەنداوی فارس کرد و نووسی: ئێران ساڵانێکە وەک دۆست و برایەک سەیری ئەوانی دەکرد، بەڵام بە فرۆشتنی پێشوەختەی سەربەخۆیی خۆیان، تەنانەت زەوی و ماڵەکانیان خستە بەر دەست دوژمنانی فەلەستین و ئێران .

وتیشی: وەڵامی کۆماری ئیسلامی بۆ بنکە بەکرێگیراوەکانی سەنتکۆم لە شەڕی ئەم دواییەدا تەواو نەبووە، بەڵام ئەم دان بە خۆگرتنە بە دڵنیاییەوە هەمیشەیی نییە.”

موخبەر لەم بابەتەدا هاشتاگی ئیمارات و کوێتی بەکارهێناوە.

News ID 59506

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha