بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
دوای کاتژمێرێک لە بوومەلەرزەکەی پەردیس بە گوڕی ٣.٤ پلە،
شەوی سێشەممە بوومەلەرزەیەکی تاڕادەیەک بەهێز دەماوەند و تارانی هەژاند.
دەگوترێت لەرزۆکی تاران لە نێوان ٥ بۆ ١٠ چرکە بەردەوام بووە.
دوابەدوای بوومەلەرزەکەی تاران چەند ساتێک لەمەوبەر، سەرجەم بنکەکانی مانگی سوور و فریاگوزاری خرانە حاڵەتی ئامادەباشی تەواوەوە.
ناوەندی بوومەلەرزەزانیی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: چەند ساتێک لەمەوبەر بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٦ پلە سنووری پارێزگاکانی تاران و مازەندەرانی هەژاند
Your Comment