AP ١٤٠٥ خاکەلێوە ٢٩ ١١:٥٦

ئێران: گەرووی هورموز دووبارە داخرا

ئێران:  گەرووی هورموز دووبارە داخرا

وتەبێژی بارەگای ناوەندی خاتەمولئەنبیا ڕایگەیاند: کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز گەڕاوەتەوە دۆخی پێشووی خۆی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای ڕێککەوتنەکانی پێشوو لە دانوستانەکاندا، کۆماری ئیسلامی ئێران بە نیازپاکییەوە ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەوەی کە ژمارەیەکی سنووردار لە کەشتییە نەوتهەڵگرەکان و کەشتییە بازرگانییەکان بە شێوەیەکی سنووردار و کۆنتڕۆڵ کراو بە گەرووی هورمزدا تێپەڕن.

وتەبێژی بڕیارگەی ناوەندی خاتەمولئەنبیا ڕایگەیاند: بەداخەوە ئەمریکییەکان بە تۆماری دووبارەی پێشێلکردنی بەڵێنەکانیانەوە، لە ژێر ئەو بەناو گەمارۆیەدا بەردەوامن لە کاری چەتەیی دەریایی .

هەر بەو هۆیەشەوە کۆنترۆڵی گەرووی هورمز گەڕاوەتەوە بۆ دۆخی پێشووی و ئەم گەرووە ستراتیژییە لەژێر بەڕێوەبردن و کۆنترۆڵی توندی هێزە چەکدارەکانێ ئێراندایە.

ڕاگەیەندراوە، تا ئەوکاتەی ئەمریکا کۆتایی بە ئابلۆقەی هاتوچۆی کەشتیەکان لە ئێرانەوە بۆ شوێنی مەبەست و لە شوێنی مەبەست بۆ سەرچاوەی خۆی نەهێنێت، دۆخی گەرووی هورمز بە توندی کۆنترۆڵکراو و لە دۆخی پێشووی خۆیدا دەمێنێتەوە و داخراوە.

News ID 59275

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha