بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: لێدوانەکانی ترامپ سەبارەت بە داواکاری ئێران بۆ ئاگربەست درۆ و بێ بنەمایە.
شایانی باسە کە کەمێک پێش ئێستا ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە ئێران داوای ئاگربەستی کردووە، بەڵام ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە هێرشکردنە سەر ئێران تا گەرووی هورمز دەکاتەوە.
Your Comment