AP ١٤٠٥ گوڵان ٢٢ ١٧:٥٩

ئێران لە دادگای لاهە سکاڵای دژی ئەمریکا بەرز کردەوە

ئێران لە دادگای لاهە سکاڵای دژی ئەمریکا بەرز کردەوە

دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دادگای ناوبژیوانی لاهە سکاڵای یاسایی لە دژی ئەمریکا تۆمار کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دادگای ناوبژیوانیی لاهە، بە تۆمەتی “دەستدرێژیی سەربازی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران”، “سەپاندنی سزای ئابووری” و “هەڕەشەی پەنابردن بۆ هێز” لە دادگای ناوبژیوانیی لاهە، سکاڵای یاسایی لە دژی ئەمریکا تۆمار کرد.

ئەم داواکارییە بە پشتبەستن بە بڕگەکانی جاڕنامەی جەزائیری ساڵی ١٩٨١ و بەهۆی پێشێلکردنی ئەرکە نێودەوڵەتییەکانی ئەمریکا لە شەڕی ١٢ ڕۆژەی دژی ئێران، لە مانگی ئازاری ٢٠٢٥ لە دادگای ناوبژیوانی ئێران و ئەمریکا تۆمارکرا.

News ID 59476

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha