بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک کۆمار بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە دۆخی ئێستای ناوچەی کەنداوی فارس و گەرووی هورمز لە ئەنجامی کردەوەی دوژمنکارانە و شەڕانگێزانەی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی دژ بە ئێرانە، زیادی کرد: چارەسەری ئاساییکردنەوەی دۆخەکە ڕاگرتنی هێرشە شەڕانگێزیەکانیانە. ئێمە لە هیچ خاڵێکدا بەدوای گرژی و شەڕدا نەگەڕاوین، ئیرادەی پێویستمان هەیە بۆ کۆتاییهێنان بەم شەڕە بە پابەندبوون بە مەرجەکانی، بەتایبەتی گەرەنتی پێویست بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی دەستدرێژییەکە.
پزشکیان لە درێژەی قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە گەرووی هورمز بەڕووی کەشتیەکانی دەستدرێژکاران و لایەنگرانیاندا داخراوە و هۆشداریشی دا: هەر دەستوەردانێکی دەرەکی بە هەر بیانوویەک لەم شەڕەدا و بارودۆخی ئێستای ناوچەکە لێکەوتەی مەترسیداری دەبێت.
Your Comment