بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر فڕۆکەوان عەلی عەبدوڵڵاهی فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی خاتەمولئەنبیا لە کاردانەوە بە کرانە ئامانجی فڕۆکەیەکی شەڕکەری ئێف 35ی ئەمریکا لە لایەن سیستەمی بەرگری سپا وتی: پێشتر وتبوومان ترامپ تەنیا بە دەم هۆشداریی دەدات بەڵام دەبێ بزانێت هێزی چەکداری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئەو و ڕژێمی زایۆنی ، شتی سەرسووڕێنەری هەیە و ئەمەس یەکێکیان بوو.
فەرماندەی بڕیارگەی خاتەمولئەنبیا جەختی کرد: دوژمنەکانمان دەبێ چاوەڕوانی شتی سەرسووڕێنەرتر بن.
Your Comment