بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەقایی لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانیدا وتی: پەیوەندی نێوان سەرۆک کۆماری ئێران و ڕووسیا هەیە سەبارەت بە وەستانی شەڕ و ئەوەی کە وڵاتانی جۆراوجۆر لەمبارەوە قسە دەکەن پەیوەندی بە خۆیانەوە هەیە ئێمە لە ئێستادا یەکمایەتیمان بەرگری لە وڵاتە.
وتیشی : گەلی وڵاتمان لە ژێر مووشەکباراندایە ئێمە جگە لە بەرگری بیر لە شتێکی دیکە نەکەینەوە تا کاتێک کە بڕیاردەرانی ئێمە بڵێن.
سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران زیادی کرد: بەرپرسانی سەربازی و ئەمنی ئێمە لە پەیوەندی بەردەوامدان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق و ئەوان بە باشی دەزانن کە هەر جۆرە کەڵک ئاژۆ وەرگرتن لەم دۆخە بۆ نائەمن کردنی سنوورەکان پاسهاتی بەرفراوانی دەبێت. تا ئێستاش هاوکاری باشمان بووە.
Your Comment