بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی قەرارگای ناوەندی خاتەمولئەنبیا هوشداری دا: بە سەرکردایەتیی وڵاتی ئیمارات ڕادەگەیێنین کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە مافی ڕەوای خۆی دەزانێ کە بۆ بەرگری لە سەروەریی نیشتمانی و نەتەوەیی خۆی، سەرچاوەی هاویشترانی مووشەکگەلی دوژمنی ئەمریکایی لە بەندەرەکان، کەنارەکان و مۆڵگە سەربازییەکانی ئەمریکا لە تەنیشتی هەندێک لە شارەکانی ئیمارات بکاتە ئامانج.
ڕاشیگەیاند: بەو بۆنەوەیەوە داوا لە خەڵکی موسڵمانی ئیمارات و ناوەندە پڕ حەشیمەتەکان دەکەین، بەندەر، کەنارە و مۆڵگە ئەمریکاییەکان لە شارەکانی ئیمارات چۆڵ بکەن.
وتەبێژی قەرارگای ناوەندی خاتەمولئەنبیا، وتی: بەندەرەکان و هەندێک شاری ئیمارات، سەرچاوەی هێرشەکان بۆ سەر ئێران بوونە، بۆیە پێویستە خەڵکی ئیمارات لەو ناوچانە بکشێنەوە.
News ID 58885
Your Comment