AP ١٤٠٤ ڕەشەمە ١٨ ١٢:٥٨

بەقایی: وڵاتانی ناوچەکە زانییان بوونی ئەمریکا لە ناوچەکە هۆی نائەمنیە

بەقایی: وڵاتانی ناوچەکە زانییان  بوونی ئەمریکا  لە ناوچەکە هۆی نائەمنیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئەم چەند ڕۆژە بۆ هەموو ناوچەکە سەلما کە بوونی ئەمریکا لە ناوچەکە تەنیا دەبێتە هۆی نائەمنی و قڵیش لە نێوان وڵاتانی ئیسلامی.

بەقایی لە وڵامی هەواڵنێری مێهر وتی: مێژوو لەبیری ناکات کە لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە وڵاتانی ناوچەکەوە دژی وڵاتێکی موسڵمان هێرش کرا.

بەقایی ڕایگەیاند: ئەمریکا هیچ بایەخێک ناداتە وڵاتانی ناوچەکە. هەموو نیگەرانی ئەمریکا پاراستنی ئیسڕائیلە.
وتیشی: هەموو وڵاتانی ناوچەکە دەبێ وانە لەم بابەتە بگرن. داوا لە وڵاتانی ناوچەکە دەکەین کە ڕێگە نەدەن وڵاتیان لە لایەن ئەمریکاوە بەکاربهێنرێت.

جەختیشی کرد کە لە ئیستادا هەموو هەوڵمان بەرگری لە وڵاتمانە و ئامانجی ئەمریکا سەبارەت بە دزینی سەرچاوەکانی وزە بۆ هەموان ئاشکرایە.

News ID 58813

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha