AP ١٤٠٤ ڕەشەمە ١٨ ١٠:١٤

کاردانەوە نێودەوڵەتیەکان بە هەڵبژاردنی ڕێبەری نوێی ئێران

کاردانەوە نێودەوڵەتیەکان بە هەڵبژاردنی ڕێبەری نوێی ئێران

مێدیاکانی ناوچەکە و جیهان، بە هەڵبژاردنی ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا خامنەیی وەکوو ڕێبەری نوێی ئێران کاردانەوەیان نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی ئەلجەزیرە لە تلێگرامەکەی خۆیدا لە دەربڕینی خۆشحاڵی حەشیمەتێکی زۆر لە تاران لە هەڵبژاردنی ئایەتوڵڵا موجەتبا خامنەیی وەکوو سێهەمین ڕێبەری ئێران هەواڵی دا.
ڕووسیا ئەلیەوم بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەک لە شەقامەکانی تاران نووسی کە بە جێگر کردنی ئایەتوڵڵا موجتەبا خامنەیی وەکوو ڕێبەری ئێران، زایەڵەی ئەڵڵاهوئەکبەر بڵاو بووەوە.
ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزیش لە مانشێتەکەیدا نووسی: کوڕی ئایەتوڵڵا خامنەیی بووەتە ڕێبەری نوێی ئێران.
ئەنساروڵڵای یەمەن هەڵبژاردنی ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا خامنەیی پیرۆزبایی کرد.
کەناڵی سعودی ئەلحەدەس بە ڕاگەیاندنی هەواڵی هەڵبژاردنی ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا خامنەیی وەکوو سێهەمین ڕێبەری ئێرانی ڕووماڵ کرد.
هەروەها ماڵپەڕی هەواڵی بلومبێرگ و ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزیش هەواڵی هەڵبژاردنی کوڕی ئایەتوڵڵا خامنەییان بڵاو کردەوە.

کاردانەوەی حزبوڵڵای عێراق
ئەبو حسێن حەمیداوی، ئەمینداری گشتی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراقیش وتی: هەڵبژاردنی سەید موجتەبا خامنەیی وەکوو ڕێبەر و ئاڵاهەڵگری هێزەکانی بەرخۆدان لە جیهان، نموونەیەکی دیکە لە وشیاری و دووربینی قووڵی مەجلیسی خوبرگانی ڕێبەری هەمبەر پرسە چارەنووس سازەکانە.

کاردانەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن

نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە بەیاننامەیەکدا وتی: دڵنیاین هەڵبژاردنی سەید موجتەبا خامنەیی وەکوو ڕێبەری ئێران، ئەو وڵاتە بەرەو سەربڵندی و گەورەیی هەمبەر ئیستکباری جیهانی دەبات.

هاشم حەیدەری لەگەڵ ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا حسێنی خامنەیی پەیمانی بەست.

ڕۆژنامەی والێستریت ژۆرنال
هەڵبژاردنی سەید موجتەبا خامنەیی وەکوو ڕێبەری ئێران نیشاندەری شکستی هەوڵەکانی ترامپ بۆ رادەست بوونی کۆماری ئیسلامیە.

عەدنان فەیحان، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژاردنی ڕێبەری نوێی ئێرانی پیرۆزبایی کرد.
گۆڤاری بریتانیایی ئێکۆنۆمیست
ئێرانیەکان نەکەوتنە ژێر کاریگەری داواکاری ترامپ بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی ڕێبەری داهاتوو یان بانگهێشتیان بۆ ڕادەست بوونی بێ مەرجەوە.

News ID 58810

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha