بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی ژینگەپارێزیی ئێران لە نامەیەکدا بۆ وەزیرانی ژینگەی ئیمارات، بەحرەین، کوەیت، عەرەبستان، قەتەر و عومان، وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ژینگە قوربانییەکی بێدەنگی شەڕەکانە، هەمبەر بە پاشهاتەکانی "سەربازییکردنی پەیتایی" کەنداوی فارس و دەریای عومان لە سەر ژینگەی ناوچە و جیهان، هوشداری دا.
ڕێکخراوی ژینگەپارێزیی ئێران لەو نامەیەشدا ڕایگەیاندووە: کەنداوی فارس و دەریای عومان بە تایبەتمەندیی ئیکۆلۆژیکیی تایبەتی و هەستیار و شکێنەر، ڕۆڵێکی گرینگیان لە دابینکردنی ئاسایشی خوراکی، ئابووری و ژینگەیی ملیۆنان کەس لە دانیشتووانی ئەم ناوچەیە هەیە، هەر بۆیە هەر جۆرە ناسەقامگیری یان شەڕ و پێکدادانی سەربازی، راستەوخۆ ئێکۆسیستەمی دەریایی و فرەچەشنی و سەرچاوەگەلی ئاو خاک و کوالیتی کەشوهەوا و تەندروستیی مرۆڤەکان دەخاتە مەترسییەوە.
ڕێکخراوی ژینگەپارێزیی ئێران، بە ئاماژە بە قوربانیبوونی ژینگە لە شەڕەکاندا، هەمبەر بە پاشهاتەکانی "سەربازییکردنی پەیتایی" کەنداوی فارس و دەریای عومان لە سەر ژینگەی ناوچە و جیهان، هوشداری دایە وڵاتانی ناوچە.
News ID 58626
Your Comment