AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٣٠ ١٣:٥٤

فوئاد حسێن: شەڕ لەگەڵ ئێران کارەساتێکی ناوچەیی و جیهانی دەخولقێنێت

فوئاد حسێن: شەڕ لەگەڵ ئێران کارەساتێکی ناوچەیی و جیهانی دەخولقێنێت

وەزیری دەرەوەی عێراق وێڕای هۆشداریی نیسبەت بە لێکەوتەکانی هەر جۆرە پێکدادانێکی سەربازی لە ناوچەکە وتی: تۆکمە کردنەوەی بوونی سەربازی ئەمریکا ئامانجی ڕوونی هەیە و دەسپێکی شەڕی لەگەڵ ئێران کارەساتێکی ناوچەیی و جیهانی دەخولقێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە گفتوگۆیەکی تەلەڤیزیۆنی نیسبەت بە لێکەوتەکانی هەر جۆرە پێکدادانێکی سەربازی لە ناوچەکە هۆشداریی دا و جەختی کرد: تۆکمە کردنەوەی بوونی سەربازی ئەمریکا ئامانجی ڕوونی هیە و دەسپێکی شەڕی لەگەڵ ئێران کارەساتێکی ناوچەیی و جیهانی بەدواوە دەبێت.

ناوبراو درێژەی دا کە هەر جۆرە پێکدادانێکی سەربازی دەتوانێت ببێتە هۆی ڕاگرتنی هەناردەی نزیک بە سێ ملیۆن بەرمیل نەوت کە بە پێی وابەستەیی عێراق بە داهاتی نەوت وەکوو سەرچاوەی سەرەکی دراو، ڕاستەوخۆ لەسەر داهات و سەرچاوە داراییەکانی عێراق کاریگەر دەبێت.
هەروەها وتیشی کە کاردانەوەی ئێران بە ئاوەها سیناریۆیەک پێش بینی نەکراوە و هەر ئەو بابەتە ئاستی مەترسیەکان زیاد دەکاتەوە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کرد : عێراق لە دۆخی شەڕدا نییە و کێشانی عێراق بۆ نێو شەڕی ناوچەیی، مەترسیەکی گەورە بۆ سەقامگیری ناوخۆیی دێتە ئەژمار.

News ID 58625

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha