بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چەندین سەرچاوەی ئاگادار لە لێدوانێک بۆ "المانیتور"، ئاشکرایان کرد کە ڕەوتی دەرکرانی هێزە ناسوورییەکانی پەکەکە، پاش دیداری 22ی ژانڤیەی نێوان مەزلووم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دەستی پێکردووە و تا ئێستا لانیکەم 100 هێزی سەر بە پەکەکە کە خەڵکی سووریا نەبوون، لە کوردستانی سووریاوە گواسترانەوە بۆ هەرێمی کوردستان و بنکە سەرەکییەکانی ئەو گرووپە لە قەندیل.
بە گوێرەی ئەو سەرچاوانە، بارزانی ئەو بڕیارەی بە هەنگاوێکی زەرووری بۆ متمانەسازی لەپێناو ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتن لەگەڵ دیمەشق زانیوە و کۆبانیش پێشوازی لێ کردووە.
Your Comment