بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، عەدنان کەنانی کارناسی کاروباری ئەمنیی عێراق، جەختی کرد: ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بە سەرکردایەتی ئەمریکا و بە ئامادەبوونی ڕژیمی زایۆنی و بەریتانیا پێکهاتووە کە بۆ بەرژەوەندیی ستراتژییان لە ناوچەدا هەوڵ دەدەن.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە هاوئاهەنگییەکانی ئەو ژوورە لە چالاکیی هەواڵگرانە تێپەڕیوە و هەنگاوی ناوەتە قۆناغی مەیدانیی نائاشکرا، وتیشی: ناوچە لە ئەنجامی جموجۆڵی ئەو ژوورە ئۆپەراسیۆنییە هاوبەشدا بەرەوڕووی ناسەقامگیری دەبێت.
کەنانی جەختیشی کرد: چالاککردنەوەی گرووپگەلی تیرۆریستی بە ئامانجی بەکارهێنانیان وەک باڵی گوشار بەشێکە لە هەڵمەتەکانی ئەو ژوورە لە دژی وڵاتانی ناوچە.
کارناسی کاروباری ئەمنیی عێراق هەمبەر بە جموجۆڵی واشنتۆن، لەندەن و تلاڤیڤ لە دژی سەقامگیریی ناوچە هوشداری دا.
News ID 58518
Your Comment