AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ١ ١٦:٣٨

دووفاقەییەکانی ترامپ؛

پاڵپشتی لە ئاژاوەچیان لە ئێران، سەرکوتی خۆپیشاندەران لە ئەمریکا

پاڵپشتی لە ئاژاوەچیان لە ئێران، سەرکوتی خۆپیشاندەران لە ئەمریکا

سەرۆک کۆماری ئەمریکا هاوکات کە لە بەرانبەر ئێران باسی مافی مرۆڤ و پاڵپشتی لە خۆپیشاندەران دەکات، لە بەرانبەر خۆپیشاندەرە ناوخۆییەکانی ئەمریکا زمانی هەڕەشە، زیندان و دەرکردن بەکار دەهێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا، لە ساڵانی سەرۆک کۆمارییدا، بەردەوام لە بواری نێودەوڵەتی خۆیی پارێزەری مافی مرۆڤ و دیمۆکراسی لە بەرانبەر وڵاتانی جیاواز دەناسێنێت. ناوبراوزیاتر باسی دژایەتی لەگەڵ سەرکوتی حکومەتی و ناڕەزایەتی خەڵکی لە شوێنە جیاجیاکانی جیهانی کردووە، بەڵام خاڵی سەیر ئەوەیە کە هەمان ترامپ کاتێک بەرەوڕووی ناڕەزایەتیە ناوخۆییەکان خۆیان دەبێتەوە نەک هیچ پاڵپشتیەک لە خۆپیشاندەران ناکات، بەڵکوو لە ڕوانگەیەکی تەواو جیاوازەوە بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەوان دێتە پێشەوە.

ترامپ کاتێک کە ناڕەزایەتیەکان لە ئێران لە نێو بازاڕیەکان بە گرانی و هەڵاوسان، بەیارمەتی لیدەری پەروەردە کراوەکان لەلایەن مۆساد و بنەماڵەی پالەویەوە و بانگهێشت و بەیاننامە بەردەوامەکانی پالەوی بە ئاژاوە و کاولاکری لە دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ، بە یارمەتی ژمارەیەک ئاژاوەچی بەروە ئاژاوە ڕۆشت، داوای لە ئێرانیەکان کرد کە درێژە بدەنە ناڕەزایەتیەکان.

ناوبراو هەروەها بەڵێنی دایە ئاژاوەچی و تیرۆریستەکانی بەشدار لە خۆپیشاندانەکان کە یارمەتی بەڕێوەیە و هەڕەشەی هێرشی سەربازی لە کۆماری ئیسلامی کرد. ترامپ بە دەمامکێک لەسەر دەموچاوی خۆیی وەکوو پاڵپشت و پشتیوانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک نیشان دا، بە دەر لە ئەوەی کە خۆپیشاندەران ڕێگای خۆیان لە ئاژاوەچیەکان جودا کردبووەوە و ئەو ئاژاوەگێڕان و ترامپ بوون کە خوازیاری گۆڕینی دەسەڵات لە ئێران بوون.

قەیرانەکانی ئەمریکا؛ خۆپیشاندەران یان ئاژاوەگێڕان؟

بەڵام کاتێک باس لە قەیرانە ناوخۆییەکانی خودی ئەمریکا دێتە پێشەوە، ترامپ ڕوانگەیەکی جیاواز دەگرێتە بەر.

دوای کوژرانی ڕنە گود، ژنێکی کۆچبەر لەلایەن پۆلیسی کۆچبەری ئەمریکاوە، ناڕەزایەتیەکی بەربڵاو لەسەرتاسەری ئەمریکا خستە ڕێ. لە ئەو خۆپیشاندانە، ناڕازیان داوای دەرکردنی هێزەکانی ئیدارەی کۆچبەری لە وڵات بوو و لە هەندێک حاڵەتدا هێرش کرایە سەر ناوەندە ئایینی و کۆمەڵایەتیەکان.

لە کاردانەوە بە ئەو ناڕەزایەتیانە لە ئەمریکا، ترامپ کە تا چەند ڕۆژ پێش هەموو هەوڵی خۆیی خستبووە سەر پاڵپشتی لە ئاژاوەگێڕان لە ئێران، نەک پاڵپشتی لە سەرکوتی توندوتیژانە کرد، بەڵکوو خۆپیشاندەرانی، ئاژاوەگێڕ و تێکدەر وەسف کرد و داوای زیندانی کردن یان دەرکردنیانی کرد. دوابەدوای ئەو هەڵوێستانە، ناوبراو سیاستوانانی ناوخۆیی بەوە تاوانبار کرد کە دەبنە هۆی هاندان بە نائارامیەکان.

دووفاقەیی لە هەڵوێستەکانی ترامپ

ئەو دووفاقەییە لە ڕوانگەکانی ترامپ هەمبەر قەیرانە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکان، بە جۆرێک نیشاندەری بەکارهێنانی مافی مرۆڤ وەکوو ئامێرێک بۆ بەرەوپێش بردنی ئامانجی سیاسیە. لە حاڵێکدا کە ناوبراو بە ئاسانی بەرگری دەکات لە مافی ئاژاوەگێڕی و کاولکاری بە ناوی ناڕەزایەتی لە وڵاتانی دیکە، لە ناوخۆی ئەمریکا بۆ پاراستنی ئاسایش و بەرژەوەندی سیاسیی، هیچ گومانێکی لە بەکارهێنانی ئامێری سەرکوتکارانە نییە.

ئەو کاردانەوە دووفاقەییە زیاتر لە ئەوەی کە نیشاندەری ڕوانگەیەکی بنەڕەتی بێت، وادیارە لە ژێر کاریگەری بەرژەوەندی ناوخۆیی و سیاسیە.


News ID 58376

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha