AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٣٠ ١٧:٥٤

ترامپ پەیامە نهێنییەکانی مەکرۆن لەبارەی ئێران و سووریای ئاشکرا کرد

ترامپ پەیامە نهێنییەکانی مەکرۆن لەبارەی ئێران و سووریای ئاشکرا کرد

سەرۆک کۆماری ئەمریکا کۆمەڵە پەیامێکی نهێنیی هاوتای فەڕەنسیی خۆی لەبارەی پرسە جیهانییەکان و لەوان ئێران و سووریای ئاشکرا کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ، کۆمەڵە پەیامێکی نهێنیی ئیمانۆئێل مەکرۆن، هاوتای فەڕەنسیی خۆی لەبارەی پرسە جیهانییەکان و لەوان ئێران و سووریای ئاشکرا کرد.

مەکرۆن لەو پەیامانەدا وێڕای ئاماژە بەوەی کە هێشتا لە هەڵوێستی ئەمریکا هەمبەر بە گرینلەند تێنەگەیشتووە، پێشنیاری بە ترامپ داوە کە کۆبوونەوەی گرووپی 7 لە پاریس بەڕێوە بچێت و ڕووسیا و وڵاتانی تری وەک ئۆکراین، دانیمارک و سووریا، بانگهێشتی ئەو کۆبوونەوەیە بکرێن.

هەروەها سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لەو پەیامانەدا بە ترامپی ڕاگەیاندووە کە لە پرسی سووریادا تەواو هاوڕای ترامپە و ئەوان دەتوانن سەبارەت بە ئێران "هەنگاوی زۆر گەورە" هەڵبگرن.

ترامپ پەیامە نهێنییەکانی مەکرۆن لەبارەی ئێران و سووریای ئاشکرا کرد

News ID 58366

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha