AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٢٢ ١٠:٣٨

ترامپ: خەریکی پلانڕێژی بۆ دانوستان لەگەڵ ئێرانین

ترامپ: خەریکی پلانڕێژی بۆ دانوستان لەگەڵ ئێرانین

سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران لە سەر پرسی ئەتۆمی ئامادەیی ڕاگەیاند و پاگەندەی کرد کە بۆ بەڕێوە چوونی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی، خەریکی بەرنامەڕێزین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆیتێرز لە زمانی هەواڵنێرانی کۆشکی سپیەوە نووسی: دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕازی بووە کە لەگەڵ نوێنەرانی ئێران سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی گفتوگۆ بکات.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، لە ڕێکەوتی ١٠ ی جوون پێوەندیەک کراوە لە نێوان بەرپرسانی ئێران و سەرۆک کۆماری ئەمریکا و ترامپ بۆ بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی ئامادەیی ڕاگەیاندووە.
هەواڵنێران ڕایانگەیاندووە کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە گۆڕانکاریەکانی ئێستا لە ئێران وتوویە کە ئێران خوازیاری دانوستانە. لەوانەیە ئێمە لەگەڵیان دیدار بکەین؛ لە ڕاستیدا خەریکین بەرنامەڕێزی دەکەین بۆ کۆبوونەوەیەک لەگەڵیان.
News ID 58239

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha