AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٢١ ١٩:٤٤

"المیادین" لێکی دایەوە:

دەستێوەردانی ئاشکرای ئیسرائیل لە ڕووداوەکانی ئێران؛ لە هاندانی سیاسییەوە تا پاڵپشتیی شاراوە

دەستێوەردانی ئاشکرای ئیسرائیل لە ڕووداوەکانی ئێران؛ لە هاندانی سیاسییەوە تا پاڵپشتیی شاراوە

میدیایەکی لوبنانی لە ڕاپۆرتێکدا لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ئێران، ئاماژەی بە دەستێوەردانی سیاسیی، پاگەندەی میدیایی و پاڵپشتیی شاراوەی ڕژیمی زایۆنی لەو ڕووداوانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی "المیادین" لە ڕاپۆرتێکدا لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ئێران، ئاماژەی بە دەستێوەردانی سیاسیی، پاگەندەی میدیایی و پاڵپشتیی شاراوەی ڕژیمی زایۆنی لەو ڕووداوانە کرد و ڕایگەیاند: شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، دژوازییەکی ئاشکرای لە ئاکاری ئیسرائیل وەدەرخست؛ چونکە لە لایەکەوە "ڕۆژەڤی هوشیاری" لەبارەی دەرنەکردنی ڕاگەیێندراو بۆ بیانوودان بە دەستێوەردانی لە دۆخی تاران دەگرێتە بەر و لە لایەکی ترەوە شایەدی شوێن‌پێی دەستێوەردانی ئەو ڕژیمە لە پاڵپشتی و هاندانی خەڵکی ئێران دژی نیزامین.

هێما و شوێن‌پێی دەستێوەردانی ئیسرائیل لە ناوخۆی ئێران، بابەتێکی کەم‌بایەخ نییە، چونکە دەتوانێ ئاستی بوێریی ئیسرائیل بۆ دەستێوەردان، هاندان، پاڵپشتی و یارمەتیی ئاژوەگێڕان ئاشکرا بکات و هەلی تێگەیشتن لە کاری نهێنی و کارێک کە بڕیارە لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێران ئەنجامی بدات، دەڕەخسێنێت.

کەواتە پەیجۆریی ئەو تایبەتمەندییانە لە کورت‌خایەن و لەوان گۆجار و میدیا فارسییەکان، پەیامەکان بۆ خەڵکی ئێران، ڕاگەیێندراوی وەزیران و ئەندامانی کەنیسەت، زانیارییە ئاشکرابووەکان و هەر جۆرە سینگاڵێکی تر، هەلی وێناکردنی وێنەیەکی چالاک لە ڕەوتی بڕیاردان و ناسینی خاڵە هەستیارەکان دەڕەخسێنێت بۆ ئاشکرابوونی واقیع و ڕاستیی دەستێوەردان.

ئەوە لە کاتێکدایە کە شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان کە ماوەی دوو حەوتەیە لە ئێراندا پەرەی سەندووە، دژوازییەکی بەرچاوی لە ئاکاری ئیسرائیل ئاشکرا کردووە: لە لایەکەوە باس لە ڕۆژەڤی هوشیاری هەمبەر بە دەرنەکرانی ڕاگەیێندراوەکان بۆ بیانوودانە تاران دەکەن و لە لایەکی ترەوە بە ئاشکرا خەریکی دەستێوەردان، هاندان و پاڵپشتی لە خەڵکی دژی نیزامی سیاسیی ئێرانن.

دیارە لە ئاستی گێڕانەوەی سەرەرتاییدا دەرکەوتووە کە هەڵوێستەکانی ئیسرائیلی، بەتایبەت لە شرۆڤەی نزیک لە ناوەندی بڕیاردانی، تەنانەت بەر لە هەڵگیرسانی ناڕەزایەتییەکان، گۆڕینی نیزام وەک ئاسۆیەکی مومکین و خوازراو باسی لێ کراوە و قەیرانەکانی ناوخۆی ئێران وەک دەرفەتێکی ستراتژیکی وێنا کراوە. هاوکات لە ئاستی دەوڵەتی و فەرمیشدا، ئەوی بینامین نتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی و بەنی گانتێز و نەفتالی بەنێت، دوو کەسایەتی فەرمیی ئەو ڕژیمە وتوویانە، سێ وێنای هاوئاراستە لە یەک بواردا دەخەمڵێنێت.

ئەم جۆرە پەیامە تەنیا هاوخەمی دەربڕین نییە، بەڵکوو ڕووخانی نیزامی ئێران وەک ئەنجامی زەرووری و ڕاگەیێندراو ئاراستە دەکات. بە هەمان شیوە، بەیاننامەی وەزیری "میراتی فەرهەنگی"، ئامخای ئەلیاهۆ، بە ئاشکرا نیشان دەدا کە "ئیسرائیل" کەسانێکی لە ناوخۆی ئێراندا دامەزراندووە و بەمکارە بوونی چالاکیی ئەو ڕژیمە لە ناوخۆی ئێران پشت‌ڕاست دەکاتەوە.

بە تێگەیشتن لە هەستیاریی دەستێوەردان، ڕاگەیێندراوێکی ڕاستەوخۆ دەرکرا کە خوازیاری دان‌بەخۆدا گرتن بوون، زەئیف ئەلیکێن، وەزیر و ئەندامی کابینە بە ئاشکرا ڕایگەیاند کە ئەوی لە ئێراندا ڕوو دەدا، ڕووداوێکی گرینگە و باشترە کە تا ئاستی مومکین، کەمتر قسەی لێ بکرێت و وتیشی کە بێدەنگی لە ئێستادا باشتر و گونجاوترە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، پارادۆکسێکی تریش دەرکەوتووە کە داواکاری لە یائیز لاپید، سەرۆکی ئۆپۆزیسیۆن بۆ بێدەنگ‌بوونە. لە کاتێکدا کە ئەو پێشتر بابەتگەلێکی لەوبارەیە بڵاو کردبۆوە و ئەمە نیشان دەدا کە چیتر ئەوانی کە خۆیان بانگەشەی دان‌بەخۆداگرتن دەکەن، خۆیان بۆ کۆنتڕۆڵ ناکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕاپۆرتە میدیاییەکانی ئیسرائیل باس لەوە دەکەن کە ئیسرائیل خەریکی تاوتوێ‌کردنی دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی لە ڕووداوەکانی ئێرانە، لە کاتێکدا کە مووساد بە ئاشکرا دانی بە یارمەرتیدانی ناڕازیان لە مەیداندا ناوە. ئەمە سەلمێنەر و پشتڕاست‌کەرەوەی داواکاریی پێشتری وەزیر گیلا گاملیل بۆ پاڵپشتی لە ڕێگەی هەڵمەتی بەرچاوە.

لەو ڕوانگەیەوە، تەنانەت ئەگەر بەشێکی گەورە لە چالاکییە ڕاستەقینەکانی ئیسرائیل هێشتا شاراوە مابێتەوە، ئەوی لێ ئاشکرا بووە، بەسە تا بەو ئەنجامە بگەین کە لانی‌کەم لە ئاستی جموجۆڵ و پەیوەندییەکاندا، دەستێوەردانێکی ڕێکخراوەیی لە گۆڕێدایە و دەستێوەردانی ئیسرائیل، نەک تۆمەت نییە، بەڵکوو بوارێکی سەلمێنراوە بە تایبەتمەندیی بەرهەستەوە.

News ID 58230

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha