بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، سەرچاوە خۆجییەکان لە بەردەوامبوونی شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگریی سووریا و هێزی ئاسایشی سەر بە هەسەدە لە گەڕەکی شێخ مەقسوودی شاری حەلەب هەواڵیان دا.
لەمناوە هێزەکانی هەسەدە بەدەرکردنی ڕاگەیێندراوێک، وێڕای ڕەتکردنەوەی زاڵبوونی ئەرتەشی سووریا بەسەر گەڕەکی شێخ مەقسوود، ڕایانگەیاند: ئەرتەشی سووریا بە ئانقەست نەخۆشخانەی خالد لە گەڕەکی شێخ مەقسوودی کردۆتە ئامانج، هەر بۆیە داوا لە ڕێکخراوەگەلی نێودەوڵەتی دەکەین کە لە هەڵمەتێکی بەپەلەدا، ڕێخۆشکەر بن بۆ گواستنەوەی برینداران لەو نەخۆشخانەیە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر فەرماندەی هێزەکانی سەر بە دیمەشق پێشتر ڕایگەیاندبوو کە گەڕەکی شێخ مەقسوود لە هێزی هەسەدە پاک کراوتوە و کۆنتڕۆڵی ئەو ناوچەیە بە یەکجاری کەوتۆتە بندەستی ئەرتەشی سووریا.
ناوبراو بە ئاماژە بە گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و زێدی خۆیان لە گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود لەماوەی 2 ڕۆژی داهاتوودا، ڕاشیگەیاند: زانیاریگەلێکمان لەبارەی خۆشاردنەوەی هێزەکانی هەسەدە لە تۆنێلێک لە نەخۆشخانەی یاسین لە شێخ مەقسوود پێگەیشتووە.
هاوکات سەرچاوەیەکی سەربازیی سووریا دەستبەسەرداگیرانی لەسەدا 90ی گەڕەکی شێخ مەقسوود لە لایەن ئەرتەشی ئەو وڵاتەی پشتڕاست کردەوە و وتی: لە ئێستادا ئەرتەشی سووریا دەیان بۆمبی لە شەقامەکانی شێخ مەقسووددا پووچەڵ کردۆتەوە و خەریکی ڕەخساندنی هەلی چوونە ژوورەی هێزی ئاسایش بۆ ئەو گەڕەکە پاش ئۆپەراسیۆنی پاکسازییەتی.
بە گوێرەی ئەو سەرچاوەیە، ئەرتەشی سووریا تا ئێستا ژمارێک لە هێزەکانی هەسەدەی لە گەڕەکی شێخ مەقسوود قۆڵبەست کردووە و دەستی بەسەر چەک و چۆڵێکی زۆری ئەو هێزانەدا گرتووە.
Your Comment