AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٣ ١٩:٥٦

بەرگری بە زمانی کوردی لە تورکیا ڕەت کرایەوە

بەرگری بە زمانی کوردی لە تورکیا ڕەت کرایەوە

هاوکاتی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا، داواکاریی چوار زیندانی کورد بۆ بەرگری لە خۆیان بە زمانی کوردی، لە لایەن دادوەری دادگایەکی ئانتالیاوە ڕەت‌کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە میانەی دادگایی چوار زیندانی کورد لە دادگای سزای ئاشتیی ماناوگاتی ئانتالیا، بە تۆمەتی زیانگەیاندن بە داراییە گشتییەکان، داواکاری بۆ بەرگری بە زمانی زکماکی و کوردی، لە لایەن دادوەری دادگەکەوە ڕەت کرایەوە و جەخت لە ئاخاوتن بە زمانی تورکی وەک یاسایەک لە دادگای کۆماری تورکیا کرا.

شەهدا ڕووناهی چیفتچی پارێزەری ئەو زیندانیانە لە ئەندامانی ئەنجومەنی مافزانانی ئازادی(ÖHD)، وێڕای دەربڕینی ناڕەزایەتیی بەو هەڵسوکەوتەی دادگا، وتی: ئەو ئاکارە نەک بەپێچەوانەی ڕیسا و یاساکانە، بەڵکوو پێشێل‌کەری کەرامەتی مرۆیی و پرێنسیپی یەکسانیی هاووڵاتیانە. ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر تاوانباران لە دادگەکانی تر بە ئامادەبوونی وەرگێڕ بە زمانی کوردی بەرگرییان لە خۆیان کردووە و ئەمە مافی یاساییانە.

News ID 58001

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha