بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان ئەوڕۆ (سێشەممە 11ی سەرماوەز) لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی کەمئەندامان، بە نرخاندنی توانست و دەسەڵاتی ئیرادە و پێداگریی کەمئەندامان، جەختی کرد: دوژمن بزانێ کە بە جیهازات و فرۆکەکانی ناتوانێ گەلێکی پێداگر، خۆڕاگر و ڕاوەستا ببەزێنێ و ویستەکانی خۆی بەسەردا بسەپێنێت.
وتیشی: ڕاوەستاوین تا وڵاتی خۆشەویستمان باشتر داڕێژین و داوا لە خودای مەزن دەکەین کە یارمەتیمان بدات لە چارەسەرکردنی کێشەکان بۆ ئەوەی شەرمەزاری خەڵک و ئێوە کەمئەندامان نەبین.
Your Comment