AP ١٤٠٤ سەرماوەز ١٠ ٢٢:٢٠

کاردانەوەی هۆزێکی عەرەب بە هێرش بۆ سەر کوردی سووریا

کاردانەوەی هۆزێکی عەرەب بە هێرش بۆ سەر کوردی سووریا

نوێنەری هۆزی سادولئەشراف هوشداری دا کە هێرشی دەوڵەتی کاتی سووریا بۆ سەر هێزەکانی سووریای دیموکرات وەک هێرشی ڕاستەوخۆ بۆ سەر هەموو هۆزەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوەر لە هاوار، شێخ حەسەن سادە، نوێنەری هۆزی سادولئەشراف لە سووریا و ئەندامی ئەنجومەنی گەورەی هۆزەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ڕایگیاند کە هەر جۆرە هێرشێکی دەوڵەتی کاتی سووریا بۆ سەر هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) بە مانای هێرش‌کردنە سەر هەموو هۆزەکانی ناوچەیە.

ناوبراو بە نادادپەروەرانە خوێندنەوەی ئەو هێرشانە بەتایبەت لە کاتێکدا کە خەڵکی سووریا خوازیاری دەوڵەتێکی دیمەکراتیک و لامەرکەزین، جەختیشی کرد: هێرشی دەوڵەتی کاتی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، دەبێتە هۆی ناسەقامگیری و ناهێمنیی و گەڕانەوە و سەرهەڵدانەوەی داعش.

شێخ حەسەن سادە زیادی کرد: هێزەکانی هەسەدە لە کوڕان و کچانی هۆزە جۆراوجۆرەکانی سووریا پێکهاتوون و بە ئامانجی پاراستنی خەڵکی سووریا، سازدانی دەوڵەتێکی دیموکراتیک، پاراستنی یەکگرتوویی نیشتمانی سووریا و شەڕ لە دژی داعش دامەزراوە.

News ID 57749

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha