بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، باربارا لیف، بەرپرسی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێک بۆ گۆڤاری "المجله"، بە ئاماژە بە کرچبوونی ڕەوتی گفتوگۆی نێوان دەوڵەتی دیمەشق و هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) و ناچاربوونیان بۆ مانەوە لەسەر هێڵی گفتوگۆ بەهۆی گوشاری ناوخۆیی و دەرەوە، وتی: دەوڵەتانی بایدن و ترامپ هەر دوو بوارگەلی سەربازی و دیپلۆماسی جۆراوجۆریان تاقی کردۆتەوە بۆ هاندانی لایەنەکان بە گفتوگۆ و ڕێککەوتنێک کە تێیدا مافی کوردەکان دەستەبەر بکرێت و هاوکات ڕێخۆش بکرێت بۆ دەستپێکردنی ڕەوتی دوورودرێژ و ئاڵۆزی ئاوێتەبوونی هەسەدە لە ئەرتەشی نیشتمانی سووریادا.
لیف بە ئاماژە بە نامتمانەیی نێوان کورد و دیمەشق و پێکهاتەکانی تری وەک درۆزی و عەلەوی، وتیشی: متمانەکردن کاتبەر و دژوارە، بەڵام چارەیەک جگە لە گرتنەبەری ئەو بوارە نییە. چونکە هەر جۆرە داڕمان و ناکۆکییەک لە پەیوەندیی کورد و دیمەشق، بۆشاییەک وەدی دێنێت کە داعش بەهرەی لێ دەبات و ئەمیان مەترسییەکە کە نەک هەر سووریا، بەڵکوو ئەمریکا و وڵاتانی تریش تێوە دەگلێنێت.
Your Comment