AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ٢٧ ١٩:٥٨

ئێران 15 ناوەندی هەستیاری ئابووریی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات

ئێران 15 ناوەندی هەستیاری ئابووریی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات

ناوەندی مێهر بە بڵاوکردنەوەی ئینفۆگرافییەک، هەڕەشەی کرد کە لە ئەگەری دەستدرێژیی دووبارەی ڕژیمی زایۆنی، سپای پاسدارانی ئێران 15 ناوەندی هەستیاری ئابووریی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەم ئاژانسە بە بڵاوکردنەوەی ئینفۆگرافییەک و دەستینێشان کردنی 15 ناوەندی هەستیاریی ئابووریی ئەو ڕژیمە بەپێی نەخشەی سەرزەوینە داگیرکراوان،نووسی: لە شەڕی 12 ڕۆژەدا، چەندین ناوەندی گرینگی ئابووری و وزەی وەک پاڵاااوگەی حەیفا، وزەخانەی ئەشدۆد لە لایەن ئێرانەوە کرایە ئامانج و ئێستا نۆرەی ئەم 15 ناوەندە هەستیارە ئابوورییەیە.

بە گوێرەی ئینفۆگرافییەکە، ناوەندە هەستیارەکان بریتین لە: کێڵگەکانی گازیی کاریش، تامار و لۆڤیاتان، پاڵاوگە نەوتییەکانی حەیفا و ئەشدۆد، کێڵگە نەوتییەکانی مەجد و حێلتێس، وزەخانەگەلی کارەبایی هاگیت، ئۆروەت ڕابین، ئەشکۆڵ، ڕۆتێنبێرگ، گرێز و ڕامت هواف، و تێرمیناڵ و هوماری نەوتییەکانی ئەشکلۆن و ئیلات.

News ID 57600

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha