بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆکی توێژینەوە نێودەوڵەتیەکان لە پەراوێزی کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی مافی نێودەدوڵەتی کە هێرشی کراوەتە سەر؛ هێرش و بەرگری، جەختی کرد کە ئەمریکا لە مانگەکانی ڕابردوو هیچ جۆرە ئامادەییەکی بۆ دانوستانی ڕاستەقینە و لەسەر بنەمای دەرەنجام نەبووە.
ناوبراو بە ئاماژە بە هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ ڕێگری لە دەسپێک و چڕ بوونەوەی شەڕ، وتی: خەڵکی ئێمە ئەبێ بزانن کە حکومەتی ئێران لەەەم دواییەدا هەموو هەوڵی خۆی داوە بۆ ڕێگری لە شەڕ، بەڵام ئەوەی کە ڕووی دا بەهۆی وەهم و تێنەگەییشتنی لایەنی بەرانبەر بوو کە بە نمایشی دیپلۆماس و شانۆی دانوستان ویستیان ئامانجەکانیان ببەنە پێشەوە.
خەتیب زادە زیادی کرد: ئێران بەردەوام ئامادەیی خۆیی بۆ دانوستان لە چوارچێوەی قسەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕاگەیاندووە بەرژەونەدیە باڵاکانی خەڵکی ئێران تەوەری سەرەکی هەوڵەکانی ئێمەیە.
هەروەها لە شرۆڤەی چەمکی دانوستانی چەکدارانە وتی: لە دۆخێکدا کە لایەنی بەرانبەر هەموو چەکەکانی خۆی لە دژی وڵاتێکی دیکە بەکار هێناوە چەک و ئامیرە جەنگیەکانی بە شێوەی هەڕەشەئامێزانە چنیوە، ناتوانین باسی دانوستانی بێ لایەن بکەین. کەواتە ئەگەر ڕۆژێک دانوستانێک لەگەڵ ئەمریکا لە چوارچێوەی ئەم دۆخە بێتە ئاراوە، بەدڵنیاییەوە دانوستانی چەکدارانە دەبێت، دانوستانێک کە تێێدا ئێران هیچ متمانەیەکی بە لایەنی بەرانبەر نییە و ئامادەیە لە بەرانبەر فریوەکاندا هەوڵی کاریگەر بدات.
دیپلۆماتی باڵای ئێرانی وتی: لە دۆخێکدا کە لایەنی بەرانبەر هەموو چەکە سەربازیەکانی خۆی لە دژی وڵاتێکی دیکە بەکار هێناوە و سەرچاوەکانی خۆیی لە چوارچێوەی شێوەی چنینی هەڕەشە ڕێکخستووە، ناتوانرێت باس لە دانوستانی بێ لایەن بکرێت.
News ID 57572
Your Comment