بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک کۆماری ئێران بەڕێوەچوونی شکۆدار و هێمنانەی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی پەرلەمانی عێراقی بە دەستکەوتێکی بەنرخ و ئامرازێک بۆ بەرزکردنەوەی بڕشتی ئەم نەتەوە دۆست و برایە زانی و هیوای دەربڕی کە لە قۆناغی داهاتوودا پەیوەندی و هاوکاریی نێوانیان لە هەموو بوارەکاندا بەشێوەیەکی قووڵتر لە پێشووتر فراوانتر و باشتر ببێت.
مەسعوود پزشکیان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەڕێوەچوونی شکۆمەندانە و ئاشتیانەی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی پەرلەمانی عێراقی بە دەستکەوتێکی بەنرخ و ئامرازێک بۆ بەرزکردنەوەی متمانە و گەورەیی نەتەوەی دۆست و برای عێراق وەسف کرد.
هەروەها سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە بەڕێز ئەلسودانی کرد لەم هەڵبژاردنانەدا و زیادی کرد: هیوادارم لە ماوەی داهاتوودا پەیوەندی و هاریکاری نێوان دوو وڵات لە هەموو بوارەکاندا بەشێوەیەکی قووڵتر لە پێشوو فراوانتر و باشتر ببێت.
لە بەرامبەردا سەرۆکوەزیرانی عێراق وێڕای بەرز نرخاندنی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە و پیرۆزبایی برایانانەی دکتۆر پزشکیان،ڕایگەیاند: ئەمە شەشەمین هەڵبژاردن بوو دوای گۆڕینی سیستەمی سیاسی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ و هەڵبژاردنێکی شەفاف و ئاشتیخوازانە و سەرکەوتووانە لە سەرتاسەری وڵاتدا لە عێراق.
Your Comment